ئینفۆگرافیک: شەڕی ساردی ئێران و ئیسرائیل

هه‌ینی 16 نیسان 2021 - 21:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=770

دوای سەرکەوتوو نەبوونی ئەمریکا لە رێگری کردن لە هەناردەکردنی نەوت و بازرگانی ئێران، ئیسرائیل بە هاوکاری دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دیکە و هەروەها هەندێک کەسی ناوخۆیی، شەڕێکی تازەی هەواڵگری-ئەمنی دژ بە ئێران دەستی پێ کردووە.

دوای سەرکەوتوو نەبوونی ئەمریکا لە رێگری کردن لە هەناردەکردنی نەوت و بازرگانی ئێران، ئیسرائیل بە هاوکاری دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دیکە و هەروەها هەندێک کەسی ناوخۆیی، شەڕێکی تازەی هەواڵگری-ئەمنی دژ بە ئێران دەستی پێ کردووە.

شەڕی هەواڵگری-ئەمنی، پێشتر لە شەڕی ساردی ئەمریکا و سۆڤیەت، ساڵانی سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕووداوەکانی ساڵانی نێوان ٢٠٠٠ تا ٢٠١٠ لە ئێران، ساڵانی سەرەتایی شەڕی سوریا و… بەردەوام بووە.
مانەوەی ئێران لە سوریا، هەنگاوەکانی رژێمی ئیسرائیلی لە هاوکاری کردنی گروپە تیرۆریستییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو رژێمە بۆ سەر سوریا پوچەڵ کردووە و سەرەڕای نەبوونی وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، کشانەوەی ئێران و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە لە سوریا بۆ رژێمی ئیسرائیل بە دی نەهاتووە.
ئەم بابەتە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو و دوای شکستی پیلانی ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل بۆ ڕێگری کردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، کە لە گەرمەی ئەو پیلانە ئێران لە ڕێگەی نەوت هەڵگرەکانی نەوتەکەی هەناردەی ڤەنزوێلا کردەوە، وای کرد کە جارێکی تر شەڕی هەواڵگری-ئەمنی دژ بە ئێران دەست پێ بکاتەوە، کە لیستی ئەو هەنگاوانە دوای تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی و گوڕینی شەڕی سەربازی بە شەڕی هەواڵگری بە شێوەی خوارەوەیە:

١- هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگری ئێران بە ناوی سابیتی لە ١٠-١٠-٢٠١٩ لە دەریای سوور لە ٦٠ میل ـی کەنارە ئاوییەکانی بەندەری جەددە.
٢- تەقینەوە لە بەشی مۆنتاژی سانتریفیوژی دامه‌زراوه‌ی نەتەنزی ئەتۆمی ئێران لە باکوری پارێزگای ئەسفەهانی ئەو وڵاتە لە ٢-٧-٢٠٢٠
٣- هێرشی سایبری بۆ سەر سیستەمی کۆمپیوتەری بەندەری ڕەجایی لە بەندەرعەباس ـی ئێران لە ٣١-١٠-٢٠٢٠
٤- تیرۆری موحسێن فەخری زادە لە ٢٧-١١-٢٠٢٠ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تاران، پایتەختی ئێران
٥- هێرش بۆ سەر کەشتی ئێرانی “شەهر کورد” لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا لە ١١-٣-٢٠٢١
٦- هەوڵی کوشتنی رۆستەم قاسمی وەزیری پێشووی نەوتی ئێران لە لوبنان لە چەند ڕۆژی رابردوو
٧- هێرش بۆ سەر کەشتی ئێرانی ساویز لە دەریای سوور لە ٦-٤-٢٠٢١
٨- تەقینەوە لە بەشی کارەبای دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمی ئێران لە ١١-٤-٢٠٢١

ئەو هێرشانە کە بەرپرسیارێتیان خراوەتە پاڵ ئێران وەک خوارەوەیە:

١- هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوە کارەباییەکانی شارۆچکە داگیرکراوەکانی قودس، تەلئەبیب، ئوشدود،ئور عەکیفا، حەیفا، نەتانیا، رەحوفوت لە ٣٠-١٠-٢٠٢٠
٢- هێرش بۆ سەر کەشتی “هێلیوس رای”ی رژێمی ئیسرائیل لە دەریای عومان لە ٢٦-٢-٢٠٢١
٣- هێرش بۆ سەر کەشتی “لوری”ی رژێمی ئیسرائیل لە دەریای عەرەب لە ٢٥-٣-٢٠٢١
٤- هێرش بۆ سەر کەشتی “هێبرن”ی رژێمی ئیسرائیل لە کەنارە ئاوییەکانی بەندەری “الفجیرە”ـی ئیمارات لە ١٣-٤-٢٠٢١

سەبارەت بەم ئامارە، دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەمە ئەو بەشەیە کە بە شێوەی ئاشکرا لەلایەن هەر دوو لایەن راگەیێندراون و بە دڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنی زۆری دیکەش هەیە کە دوو لایەن بێ دەنگیان لەسەر هەڵبژاردووە.

بە بەرچاو وەرگرتنی ئەم ڕووداوانە و وەک دەبینرێت لە رۆژانی داهاتوو ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی زیاتری دەریای، سایبری و بە تایبەت هەواڵگری-ئەمنی لە نێوان ئێران و رژێمی ئیسرائیل هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *