تیرۆریزمی ڕۆژئاوایی – ئەمریکی لە رێگان بۆ ئوکراینا

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 21:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=7665

شەڕ و پێکدادانی ئۆکرانیا لەکاتێکدا بەردەوامە کە هێزەکانی ڕوسیا ئامانجی سەرەکی خۆیان کۆنترۆڵ کردنی کیێڤ پایتەختی ئەو وڵاتە داناوە و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا داوای یارمەتی سەربازی و لۆجستی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کردووە و “سوپای نێودەوڵەتی” لە گروپە تیرۆریستییەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە کیێڤ پێکهاتووە.

شارەزایان پێیانوایە هاوسەنگی هێز لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا بە ڕوونی لە بەرژەوەندی ڕوسیادایە و دوو بابەتی پەیوەندیدار بە هەڵوێست و پێگەی ڕوسیا هەیە کە خاویی پێشڕەوی هێزەکانی ڕوسیای لە ئۆکراینا بە ئەرێنی لێکدەداتەوە.

بە ووتەی چاودێران ڕوسیا دەیهەوێت بارودۆخێک لە ئۆکراینا دروست بکات کە تێیدا ئاسایشی هێزەکانی مسۆگەر بکات کە ئەویش پێویستی بە نێودەوڵەتی نەبوونی ئەم شەڕە یان ڕێگریکردن لە زیانی گەورەی مرۆییە، لەلایەکی ترەوە ڤلادیمیر پوتین دەزانێت کە شەڕەکە لە ژوورە داخراوەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا پلانی بۆ دانراوە و پیلانێکی ئەمریکی – زایۆنیستیە بۆ تووشکردنی ڕووسیا بە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا. لە ڕاستیدا ئەمریکا بە داواکردن لە ئۆکرانیا بۆ چوونە پاڵ ناتۆ، تەنانەت ئەوی خستە بەردەم ئەوروپا بۆ ئەوەی واقیعێکی نوێی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری جیهاندا دروست بکات کە مۆسکۆ ڕۆڵێکی تێدا نەبێت.

شارەزایان لەگەڵ ئەوەی پێیانوایە ڕوسیا نایەوێت ئۆکرانیا ببێتە خەنجەرێک لە پشتەوەی ڕوسیاوە، ئاماژە بەوە دەدەن کە داواکەی ئۆکرانیا لە “سوپای نێودەوڵەتی” جۆرێک لە لاوازی لە پێگەی ئۆکرانیا نیشان دەدات کە بانگهێشتی گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان دەکات بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەو وڵاتەوە بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ڕووسیا.

لەلایەکی ترەوە شارەزایان جەختیان لەوە کردەوە کە “سوپای نێودەوڵەتی یان ڕۆژئاوایی” دژ بە ڕووسیا لە هەموو گروپە تیرۆریستییەکانی جیهان، لەوانە تیرۆریستەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیۆ نازییە توندڕەوەکان لە ئەوروپا و هەروەها لە ئەفغانستان پێک دێت کە ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ڕۆمانیا یان بولگاریاوە بیانگوازێتەوە.

بەڕای ئەو شارەزایانە کاتێک ناتۆ بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت ڕاستەوخۆ بچێتە شەڕ لەگەڵ ڕوسیادا، بڕیاری دا “سوپای نێودەوڵەتی” بۆ درێژکردنەوەی شەڕی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا پێکبێنێت.
شارەزایانی سیاسی ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەم سوپایە لە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئۆکرانیا جێگیر دەکرێت.

شارەزایان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم شەڕە پێکدادانی سەخت و زیانی سەربازی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، چونکە گروپەکانی سەر بە “سوپای ڕۆژئاوا” مەشقی زۆریان پێکراوە و لە شەڕە چریکییەکانی رابردوو لە ئەفغانستان و تەنانەت لە سووریاش بەشداریان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *