هۆشداری دەدرێت لە هێرشی داعش بۆ سەر کەمپی ئەلهول

چوار شه‌ممه‌ 2 ئازار 22 - 13:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=7658

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هۆشداری داوەتە لە هێرشێکی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کەمپی ئەلهول کە لەم دواییەدا لە گرتووخانەی حەسەکە لە سوریا هەڵاتون.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییە، ئامانجی هێرشەکە گواستنەوەی ئەندامانی باڵای داعش لە کەمپی ئەلهولە بۆ دەرەوەی سوریا.

ئەوەشی وت: سەرکردەکانی داعش خێزانەکانیان لە کەمپی ئەلهول ئاگادار کردووەتە کە هێرش بۆ سەر کەمپەکە نزیک بووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە زانیاری هەیە بە هاوکاری کەسانی خاوەن کاریگەری چەک بۆ ناو کەمپەکە هێنراوە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش لە ناو کەمپی ئەلهول توانیویانە بە پێدانی بڕە پارەیەکی زۆڕ بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوا و لەوێشەوە بەرەو پارێزگاکانی باکوور هەڵبێن و خۆیان بگەنە تورکیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .