دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ١ی ئاداری ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 2 ئازار 2022 - 09:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=7648

میحوەری باشوور:
لە ١ی ئاداردا هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) و هێزەکانی ڕوسیا توانیان گەمارۆی شاری ماریوپۆڵ بدەن. لەئێستادا سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک دزەیان کردووە ناوچەکانی باکوری شارەکە و شەڕ و پێکدادان لە شارەکەدا ڕوو دەدات.
لە میحوەری لوهانسک، هێزەکانی لوهانسک و هێزەکانی ڕوسیا توانیان ژمارەیەک لە گوندەکانی باکوری لوهانسک کۆنترۆڵ بکەن و بگەنە شارۆچکەی ئۆسواتوو. شارەکانی بیلڤەردسک و ستارۆبیلێکسیش لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیادان.

میحوەری ڕۆژهەڵات:
لەم میحوەرەدا هیچ گۆڕانکارییەکی دیاریکراو ڕووینەداوە و شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ناو و دەوروبەری خارکیڤ و ئەختیرکا و سامی بەردەوامن.

میحوەری باکوور:
لە بەرەی باکوور، تانکەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەکانی پریلوکی و بۆبریڤیسیا بینراون. وادیارە سوپای ڕووسیا بە پێشڕەوی لە میحوەری ڕۆژهەڵات هەوڵ دەدات بگاتە کیێڤ و و شاری گرنگی چەرنیهیڤ گەمارۆ بدات.
بارودۆخی سەربازی دەوروبەری شاری کیێڤ نەگۆڕاوە و لە ناوچەکانی دەوروبەری بۆردیانکا و ماکاریێڤ شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *