پاشەکشەی سەرۆک کۆماری عێراق بەرامبەر فشاری میدیاکان

سێ شه‌ممه‌ 1 ئازار 2022 - 23:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=7645

بە ووتەی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی هەڵوەشانەوەی دوو بڕیاری دەرکردووە کە یەکێکیان پەیوەندی بە لێخۆشبوونی “لؤی جەواد یاسری” تۆمەتباری قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان و کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف هەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە دانیشتنێکی نائاساییدا لەسەر ئەو پرسە فەرمانی بە هەڵوەشانەوەی دوو بڕیاری سەرۆکایەتی داوە.

جێی ئاماژەیە بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک لە میدیاکان لەسەر ڕەزامەندی بەرهەم ساڵح بە ئازادکردنی کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزا دراوە، کاردانەوەی توندی میدیا و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ چالاکوانێکی عێراقی لە وەڵامی دەرکردنی فەرمانی لێخۆشبوونی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کە لەسەر داوای سەرۆک وەزیران و واژۆی سەرۆک کۆمار دەر کرابوو، ئاماژەی بە مۆستەفا کازمی رایگەیاند بوو:
لێبوردنی سێ قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان بڕوای منیان دووپات کردەوە کە تۆ هیچ پرۆژەیەکی دروستکردنی دەوڵەتت نیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *