زانیاری_سەربازی: موشەکی ستراتیژی خەیبەر شکێن

شەممە 26 شوبات 2022 - 15:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=7358

تاوتوێکردنی وردی موشەکی بالیستی دوورهاوێژی خەیبەر شکێن.

موشەکی ستراتیژی دوورهاوێژی خەیبەر شکێنی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە ٩ی شوبات بە ئامادەبوونی محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران نمایش کرا.

پەردەلادان لەسەر ئەم موشەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی چل و سێهەمین سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بەتایبەتی ناوە تایبەتەکەی، سەرنجی زۆری لە ئاستی جیهانیدا بەرەو خۆی ڕاکێشا.

یەکەم بابەت کە لە موشەکی خەیبەر شکێن سەرنج ڕاکێشە، قەبارەی تا ڕادەیەک گەورەتری باڵەکانی جوڵاوی سەری جەنگییە. گەورەکردنی قەبارەی باڵەکان، هێزی مانۆڕی سەری جەنگی دوای گەیشتنی بۆ ناو بۆشایی ئاسمان زیاد دەکات، و ڕێگە بە مانۆڕی ئاڵۆزتر و خێراتر بۆ تێپەڕاندنی قەڵغانە مووشەکییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر وەک فلاخن داود و پاتریۆت دەدات.

شێوەپێدانی سەری جەنگی لە جۆری (Tri Conic)ـە. بەکارهێنانی ئەم شێوەپێدانە بۆ پاراستنی سەقامگیری سەری جەنگی لەکاتی مانۆڕە قورسەکانە، وە لە قۆناغی هاتنە خوارەوەی توانای مانۆڕی بەرزی بۆ تێپەڕبوون لە قەڵغانی مووشەکییە.

هەرچەندە زانیاری وردی موشەک وەک کێش، درێژی، پانی، کێشی سەری جەنگی و هتد بە فەرمی رانەگەیەنراوە، بەڵام بەو خەمڵاندنانەی ئەنجام دراوە، تیرەی مووشەک ٨٠٠ ملم و درێژیەکەی نزیکەی ١٠.٥ مەتر مەزەندە دەکرێت.

بەهۆی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی لە جەستەی موشەک و پێکهاتەکەی، پێدەچێت مادەی جەستەکە تێکەڵ بێت کە بە واتای کێشی مردووی کەمی بزوێنەرە. بۆیە کێشی ئەم مووشەکە لە نێوان ٤.٥ بۆ ٥ تەن بە کێشی ٥٠٠ کیلۆگرامی سەری جەنگی خەمڵێنراوە، کە بۆ مووشەکێکی بالیستی مەودا ناوەند بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر ژمارەیەکی بێوێنەیە. لە کاتی ئاشکراکردنەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە کێشی مووشەکەکە بۆ یەک لەسەر سێی مووشەکەکان کەمکراوەتەوە، کە لەگەڵ یەک لەسەر سێی کێشی موشەکی قەدرئێس ١٥ تەنی دەگونجێت.
گورج و گۆڵی و خێراییەکی لە پێکانی ئامانجەکان لە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتری یەکێکە لە توانا سەرەکییەکانی ئەم مووشەکە.

هەر وەک ئاماژەی پێ درا، ئەم موشەکە کە جۆری پەرەپێدراوی موشەکی دێزفولە، بە ٣٠ لە سەدی کێشی موشەکەکانی سووتەمەنی ڕەق، هەمان ئەو مەودای هەیە. بۆیە ئەم مووشەکە سووتەمەنی شلی هەیە و بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارە و کێشییەوە دەکرێت دوو لەو مووشەکانە لە هاوێژەری ٢ موشەکی بەکاربهێنرێت.

قەبارەی بچووکی مووشەک سوودێکی بەرچاوی هەیە. هەرچی موشەک بچووکتر بێت، دەتوانرێت ژمارەی زیاتری لە بنکەکانی مووشەکی ژێرزەوی هەڵبگیرێت. هەروەها پێویستی بە هەڵکەندن بۆ زیادکردنی درێژی تونێلەکان و تێچوون و کاتی پێویست بۆ هەڵکەندنی تونێلەکە کەمتر دەبێت. جێگای تێبینییە، کە لە ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی بۆشایی بۆ جێکردنەوەی مووشەکەکان، هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران بیرۆکەی کۆگای مووشەکی فرە نهۆمی جێبەجێ کردووە.

یەکێکی تر لە سوودەکانی کەمکردنەوەی قەبارە، بەکارهێنانی مەودایەکی فراوانی هاوێژەرەکانە، بەشێوەیەک کە دەتوانرێت بۆ هاوێشتنی مووشەکی بالیستی خەیبەر شکێن، هاوێژەری ئاریا ئیرانخورو دیزل بکار بهێنرێت.

بابەتێکی دیکە کە ئاشکراکردنی خەیبەر شکێنی لە میدیاکان خستە بەر باس، هاوێژەری دوو موشەکی بالیستیە کە توانای هەڵگرتن و هاوێشتنی دوو موشەکی مەودا ناوەندی خەیبەر شکێنی هەیە. پێشتر موشەکی کورت مەودا وەک موشەکی قیام بە مەودای هەزار کیلۆمەتر بە تاکی لەلایەن هاوێزەرەوە هەڵدەگیرا؛ زیادکردنی ژمارەی مووشەکەکان واتە زیادبوونی ڕێژەی تەقەکردن کە تاکتیکێکی زۆر کاریگەر و سەلمێنراوە.

ئاشکراکردن و چۆنیەتی کارکردنی موشەکی بالیستی خەیبەر شکێن

تایبەتمەندییەکانی موشەکی خەیبەر شکێن

درێژی: ~ ١٠.٥ مەتر
تیرە: ~ ٠.٨ مەتر
کێش: ٤٥٠٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی: تەقەمەنی بەهێز تا کێشی ٥٠٠ کیلۆگرام
سووتەمەنی: ڕەقی تێکەڵاوی یەک قوناغی
مەودا: ١٤٥٠ کیلۆمەتر
رێڕەوی فڕین: بالیستی
دروستکراو: ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *