دوایین بارودۆخی پێکدادانەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 26 شوبات 2022 - 02:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=7318

هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک و لوهانسک لە ناوچەی دۆنباس پێشرەویان کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری دۆنباس، هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک لە توانیانە لە ولنوواخا لە باشوری دۆنێتسک پێشڕەوی بکەن. هەروەها هێزەکانی کۆماری لوهانسک گوندی ترخیزبنکا لە باکوری لوهانسک-یان کۆنترۆڵ کردووە.

سوپای ئۆکرانیا لە بەیانی ڕۆژی هەینی چەندین موشەکی توچکا-ی ئاراستەی شاری دۆنێتسک کردووە. میدیاکانی ڕوسی ئاماری زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشانەی بڵاونەکردووەتەوە.

سەرەڕای هەبوونی شەرێکی قورس لە میحوەرەکانی دۆنباس، لە میحوەری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە گۆڕانکارییەکی زۆری ڕووی نەداوە.

بە وتەی بەرپرسانی ڕوسیا، یەکێک لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، گێڕانەوەی سنوورەکانی ساڵی ٢٠١٤ـیە لە ناوچەی لوهانسک و دۆنێتسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *