سەردانی عەلیێڤ بۆ مۆسکۆ؛ ڕێککەوتننامەی ٤٣ خاڵی واژۆ کرا

شەممە 26 شوبات 2022 - 01:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=7315

هەواڵی واژۆکردنی پەیماننامەی هاوپەیمانی نێوان ئازەربایجان و فیدراسیۆنی ڕوسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرنگترین ڕووداوی ناوچەی قەوقاز بووە. ئیلهام عەلیێڤ لە دوای هەڕەشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە هەڵگەڕانەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ ڕووسیا یەکدەگرێتەوە!

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی فیدراسیۆنی ڕووسیا. ئیلهام لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین پەیمانێکی یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو وڵاتە بە ناوی “کارکردنی هاوپەیمانان” واژۆکرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان دەقی ڕێککەوتننامەی ٤٣ خاڵی بە هەردوو زمانی ئازەری و ڕوسی بڵاوکردووەتەوە.

لەکاتێکدا میدیاکانی ئازەربایجانی تاوتوێ ئەم پەیمانە دەکەن کە هەفتەی ڕابردوو پەیماننامەی شۆشا لە نێوان ئازەربایجان و تورکیا واژۆ کرا بوو.

سەردانە کتوپڕەکەی سەرۆکی ئازەربایجان بۆ ڕوسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین لەسەر مێزە بەناوبانگەکەی کۆشکی کرێملین، دوای هاتنی سوپای ڕوسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا و بە فەرمی ناساندنی کۆماری لوهانسک و دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجام درا.

بەرپرسانی حکومەتی ئازەربایجان لەسەر قەیرانەکەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پشتیوانی ئەو وڵاتەیان کرد بوو. بەڵام لەگەڵ واژۆکردنی پەیماننامەی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕوسیا و هەڵگەڕانەوەیەکی مانادار، خۆی خستۆتە بەرەی براوەوە. هەرچەندە هێشتا بە فەرمی دانی بە سەربەخۆیی ناوچە دابڕێنراوەکانی ئۆکرانیا نەناوە.

واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە هەموو ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە بارەی کشانەوەی زۆرەملێی هێزە ئاشتی پارێزەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە ناگۆرنو-قەرەباغ و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە ئەرمەنیەکان بە تەواوی بێ کاریگەر دەکات.

هەروەها پەیمانەکە هاوکاری مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی عەلیێڤ لە بەرامبەر نەیارە ناوخۆیی و بیانیەکانی دەکات.

کۆماری سۆڤیەتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٩٠ سەربەخۆیی لە یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٩٩١ بە ڕووخانی ئەم وڵاتە سەربەخۆ بوو. گرێبەستێکی لەو شێوەیە لە ماوەی سێ دەیەی پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ڕوسیا بێوێنەیە.

هەروەها ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی گەورە بۆ ڕوسیا هەژمار دەکرێت و ئەوان دوای سەربەخۆیی کۆماری سۆڤیەتی ئازەربایجان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو گرێبەستێکی بە نرخیان بەدەست هێناوە. هەرچەندە هەنگاوی یەکەمی ڕێککەوتنەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێککەوتننامەی کشانەوەی ململانێی سێ لایەنەی مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ٤٤ ڕۆژەی ناگۆرنو-قەرەباغ بەدەست هات بوو.

بەڵام ئەمە هەموو ره‌هه‌ندی ڕێککەوتنەکە نییە و بەشێکە لە ستراتیژی حکومەتی ئازەربایجان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دیکەدا. سیاسەتێک کە بالانسی پۆزەتیڤی حەیداریزم پێ دەوترێت و دەوڵەتدارەکانی پەیڕەوی ئەم سیاسەتە هێزی وڵاتانی ڕکابەر لەسەر خاکەکەیان یەکسان دەکەن.

ئیلهام عەلیێڤ هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی حکومی ڕاگەیاند بوو کە ئامادەیە سەبارەت بە هاوکاری دوولایەنە لەگەڵ بەریتانیا بگاتە لێکتێگەیشتنێک. کە ڕێکەوتنی ئابووری پەرەسەندنی کێڵگەکانی نەوت، غاز، ڕێگای ڕۆژهەلات بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ ئاسیا و پرسە ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *