لە ئۆکرانیا چی دەگوزەرێت؟ هۆکاری هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چی بوو؟ + نەخشەی ئۆکرانیا

هه‌ینی 25 شوبات 2022 - 01:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=7228

لە بەرەبەیانی پێنج شەممە ٢٤ی شوبات، ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند کە ئەو وڵاتە بە فەرمی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بۆ بەرقەراری ئاشتی لە ئۆکرانیا دەستی پێکردووە!

بە پێی لێدوانەکەی سەرۆکی ڕوسیا کە لە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە پەخش کرا؛ ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی ناوچەکانی دۆنێتسک و لوهانسک و هەروەها چەک دانانی ئۆکرانیا و نازیزەکردنی ئەم وڵاتە ڕاگەیەنراوە.

پوتین جەختیکردەوە کە ئامانج لەم هێرشە پاراستنی ئەو کەسانەیە کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن ڕژێمی کیێڤ-ەوە ڕوبەڕوی ئازار و جینۆساید بوونەوە، هەر بۆیە ئێمە بە دوای چەک دانان و نازیزەکردنی ئۆکرانیا و هەروەها دادگاییکردنی ئەو کەسانەیەن کە چەندین تاوانی خوێناویان بەرامبەر بە دانیشتوانی ئاشتیخواز، لەوانە هاوڵاتیانی فیدراسیۆنی ڕوسیا ئەنجامیان داوە.

دوابەدوای ئەم بەیاننامەیە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی شوبات لە وڵاتی ئۆکرانیا دەستی پێکرد.

بەڵام ڕیشە و هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕە چیە؟

لە ٢٢ی ئەم مانگە و دوای چەند هەفتەیەک لە هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە فەرمی سەربەخۆیی هەرێمەکانی دونتێسک و لوهانسک و جیابوونەوەیان لە ئۆکرانیا ناساند و بۆ دوایین جار دەرفەتی بە کیێڤ دا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ناوچەی دۆنباس و رادەستکردنی سەرجەم پارێزگاکانی دۆنتسک و لوهانسک بۆ خەڵکی ناوچەکە. ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتننامەکانی مینسک “چیتر بوونی نییە” و ئۆکرایناش هۆکاری نەمانی ئەم رێکەوتنەیە. شایانی باسە لەئێستادا نزیکەی نیوەی ناوچەکانی ئاماژە پێکراو لە دۆنباس لە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریە جیاخوازییەکانی دۆنێتسک و لوهانسکدان.

دۆنباس ناوچەیەکی مێژوویی، ئابووری و کولتوورییە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە کاتی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ ئۆکرانیا لە یەکێتی سۆڤیەت جیاکربوونەوە. ڕوسیا ناوچەی دۆنباس کە خەڵکی بە رەچەڵەک ڕوسی زۆری تێدایە بەشێک لە سنوورەکانی خۆی دەزانێت.

لە نائارامییەکانی ساڵی ٢٠١٤دا، ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کە لە لایەنگرانی ڕوسیا بوو، لەسەر کار لادرا و سیاسەتمەدارانی نزیک بە ئەوروپا لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەسەڵاتیان گرتە دەست. دوای ئەم شۆڕشە (و یان کودەتا) خەڵکی نیمچەدوورگەی کریمیا ویستی خۆیان بۆ جیابوونەوە لە ئۆکرانیا راگەیاند و سەرەنجام دوای زنجیرەیەک ڕووداو، جیابوونەوەی کریمیا و لکاندنی بە خاکی ڕوسیا ڕاگەیەنرا. خەڵکی دۆنتسک و لوهانسکیش داوای جیابوونەوە و گەیشتن بە ڕووسیان کرد. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٤، پارێزگای دۆنتسک هاوکات لەگەڵ پارێزگای لوهانسک ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان ئەنجام دا کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٨٩%ی خەڵکی دۆنتسک و زیاتر لە ٩٦%ی خەڵکی لوهانسک دەنگیان بە خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی دا.

بەڵام ئەمجارەیان حکومەتی ئۆکرانیا لەگەڵ ئەو ئەزمونەی کە لە کریمیا هەبوو، بە هەنگاوێکی خێرا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی جوداخوازەکان ئەنجام دا. هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس سەرکەوتوو نەبوو؛ بەڵام پرۆسەکەی پەکخست. هەر لەو ساڵەدا ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە ژێر ناونیشانی مینسک لە نێوان ئۆکرانیا، ڕوسیا و جوداخوازەکان واژۆ کرا. لەو کاتەوە تا ئێستا (تا ساڵی ٢٠٢٢) ڕۆژانە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەر دوولایەن، کوشتن و ئاوارەبوون لە ناوچەی دۆنباس ڕوودەدات. بەر لەشەڕی دۆنباس، ئەم ناوچەیە قەرەباڵغترین ناوچەی ئۆکرانیا دوای کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا هەژمار دەکرا.

لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی جوداخوازەکانی دۆنتسک و لوهانسک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بووەتە کێشەیەکی بێ چارەسەری لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، و ناوچیەک بۆ ناکۆکییەکانی سیاسی نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا. ڕێکەوتنی مینسک ١ و ٢ شکستی هێنا و نەیتوانی ئاگربەستێکی بەردەوام دابین بکات، و هەر دوولایەن یەکتر بە پێشێلکردن و پابەندنەبوون بە بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە تۆمەتبار کردووە.

بە درێژایی ئەم ساڵانەدا حکومەتی ئۆکرانیا بە هیوای یارمەتی سەربازی و دارایی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، هەوڵی چاککردنەوەی ناوچەکانی خۆی دا؛ بابەتێک کە هەرگیز نەهاتە دی و بە پێچەوانەشەوە بە زیادبوونی کاریگەری ئەمریکا لە ئۆکراینا، ئەم وڵاتەی کردە ناوچەیەک بۆ هەڕەشە سەربازیەکانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی ئەمریکا لە دژی ڕوسیا. لەم دواییەدا هەوڵی ئەندامیەتی ئۆکرانیا لە ناتۆ و جێگیرکردنی بنکە و سیستەمە بەرگری و موشەکیەکانی ناتۆ لەم وڵاتەدا، فیدراسیۆنی ڕوسیای گەیاندە ئەو دەرئەنجامەی کە تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چەک دانانی (میلیتاریزەکردنی) ئۆکرانیایە.

و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکانی دۆنباس و ڕەنگە تەواوی ئۆکرانیا، دەستی پێکرد…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *