پووچەڵکردنەوەی سێ ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی لە بەیروت + وێنەکان

چوار شه‌ممه‌ 23 شوبات 22 - 17:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=7148

وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە سێ ئۆپەراسیۆنی گروپە تەکفیرییەکان لە لوبنان پوچەڵ بکەنەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەسام مەولەوی وەزیری ناوخۆی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە پوچەڵکردنەوەی سێ هێرشی خۆکوژی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

وەزیری ناوخۆی لوبنان لەمبارەیەوە رایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە گروپێکی تیرۆریستی – تەکفیری دەسبەسەر بکەن کە کاریان لەسەر گەنجان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی بە بەکارهێنانی پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و ڕۆکێتەوە.

بەسام مەولەوی، کە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان قسەی دەکرد، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی بە قارەمانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوبرد و تێیدا پیرۆزبایی لە زنجیرەیەک دەستکەوتیان کرد لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەوانە دەست بەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان و لەناوبردنی گروپە سیخوڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و دەستگیرکردنی تەکفیرییەکان، ئەنجامیان داوە.

بە پێی زانیارییەکان گروپە تەکفیریەکە بە نیاز بووە لە ناوچەکانی «مجتمع الکاظم ماضی»، «مجتمع اللیلکی» و «حسینیه الناصر الاوزاعی» لە زاحیەی باشووری بەیروت ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی ئەنجام بدات.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان لەم دواییەدا توانیان بوو گروپێکی سیخوڕی سەر بە رژێمی زایۆنیستی لەو وڵاتە دەسبەسەر بکەن. میدیا لوبنانییەکان ڕایانگەیاندبوو، کە داوا لە یەکێک لە سیخوڕەکان کرا بووە کە بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی لە چەند دۆسیەدا، لەوانە کەیسی تەقینەوەی بەیروت، وەک هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە تۆمەتبار بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .