پێشهاتەکانی سوریا، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢

سێشەممە 22 شوبات 2022 - 17:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=7121

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو سەربازی سوریا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی رەسافەی باشوری ڕۆژئاوای ڕەققە گیانیان لە دەستدا.

١- لازقیە:
هەلیکۆپتەرێکی سوپای سوریا بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە گوندی ئەلرویمیە کەوتە خوارەوە. بەهۆی ئەم رووداوە دوو سەربازی سوریا گیانیان لە دەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

٢- ئیدلب:
پێگەکانی چەکداران لە نزیک شارۆچکەی ئەلبارە لە باشوری ئیدلب کرایە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سوریا.

٣- دیمەشق:
-بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای پاسێکی هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری دیمەشق، سەربازێکی سوری گیانی لە دەستدا و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.
-ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشێکی موشەکی چەند ناوچەیەکی لە نزیک دیمەشق کردە ئامانج.

٤- دێرەزور:
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەورییەکی سەربازیان لە شاری ئەلشحیل لە پارێزگای دێرەزور ئەنجام دان.

٥- درعا:
-دوو ئەندامی پێشووی گروپە چەکدارەکان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە نزیک شاری جاسم تیرۆر کران.
-فەرماندەیەکی پێشووی چەکداران لە شارۆچکەی مەلیحە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

٦- حەسەکە:
درۆنێکی سوپای تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک شاری تل تەمەری کردە ئامانج. لە زیانەکانی ئەم هێرشەدا هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکراوەتەوە.

٧- ڕەققە:
-دوو سەربازی سوریا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی رەسافەی باشوری ڕۆژئاوای ڕەققە گیانیان لە دەستدا.
-چەکدارانی سەر بە تورکیا لە هێرشێکی تۆپخانەییدا ڕێگای گشتی M4 و دەوروبەری عەین عیسا-یان کردە ئامانج.

٨- حەما:
هێزەکانی سوپای سوریا هێرشێکی تۆپخانەییان کردە سەر چەند ئامانجێک لە گوندی ئەلعەنکاوەی ناوچەی سەهل ئەلغالب لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەما.

٩- سوەیدا:
بەردەوامی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە دانیشتووانی شاری سوەیدا بە هۆی گرانی، گەندەڵی و بارودۆخی خراپی ئەمنی لە دژی حکومەتی سوریا. ژمارەیەک لە خەڵکی ناڕازی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا داوای دادگاییکردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەیان کرد.

١٠- لیژنەی بەدواداچوونی پێشێلکارییەکانی فەرماندەکانی چەکدارانی لیوای سوڵتان سلێمان شا، موحەممەد جاسم و پێنج فەرماندەی دیکەی ئەو گروپەی لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە وەرگرتنی بەرتیل و دەست بەسەرداگرتنی زوەی هاوڵاتیان، دوورخستەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *