فەرماندەیەکی باڵای چەکدارانی سوڵتان سلێمان شا دوورخرایەوە!

دووشەممە 21 شوبات 2022 - 21:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=7104

لیژنەی بەدواداچوونی پێشێلکارییەکانی فەرماندەکانی چەکدارانی لیوای سوڵتان سلێمان شا، فەرماندەیەکی باڵای ئەو گروپەی لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە وەرگرتنی بەرتیل و دەست بەسەرداگرتنی زوەی هاوڵاتیان دوورخستەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەو کاتەوەی چەکدارانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر ناوچەکانی باکوری حەلەبدا گرتووە، تا ئێستا چەندین ڕاپۆرتی کوشتن، ڕفاندن، دەستبەسەرداگرتنی ماڵی هاوڵاتیان، زەوییە کشتوکاڵییەکان، بڕینی دار، باج و بەرتیل وەرگرتن لەلایەن فەرماندەکان و ئەندامانی چەکداران بڵاو بۆتەوە.

لەم دواییەدا “لیژنەی سێ قۆڵی” کە بەدواداچوونی پێشێلکارییەکانی فەرماندەکانی لیوای “سوڵتان سلێمان شا”ی سەر بە تورکیای لە ئەستۆ دایە، لە دوورخستنەوەی موحەممەد جاسم کە بە ئەبو عمشە بەناوبانگە، هەواڵی دایەوە. ناوبراو لەگەڵ پێنج فەرماندەی دیکە دوای قبوڵ کردنی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەیان کراوە وەک وەرگرتنی بەرتیل، دەستبەسەرداگرتنی ماڵی هاوڵاتیان، دەستدرێژی سێکسی و .. لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لەم دواییەدا لەگەڵ ئەبو عمشە لە گوندی شێخ حەدید لە باکوری ڕۆژئاوای حەما کۆبووتەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا پێشنیازی راکێشانی خەڵک و ناردنیان بۆ وڵاتانی مەبەستی تورکیا بە ئەبو عمشە دراوە و ئەو بڕیاری کۆتایی بە میت رانەگەیاندووە و داوای مۆڵەتی بۆ بیرکردنەوەی لەم بارەیەوە کردووە.
شایانی باسە ئەبو عمشە ژمارەیەک لە چەکدارانی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی لیبیا و دواتر بۆ پێکدادانەکانی ئەم دواییەی قەرەباغ بۆ ئازەربایجان نارد بوو.

“ئەبو عمشە” کێیە؟
ئەبو عمشە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و خەڵکی ناوچەی حیالین لە باکوری حەمایە. ناوبراو پێش دەستپێکردنی شەڕی سوریا بە کاری کشتوکاڵ سەرقاڵ بووە.
ئەبو عمشە سەرکردایەتی چەندین یەکەی گروپە چەکدارەکانی ناوچەی حەمای کردووە و دوای پێکدادانەکانی نێوان ئەم رێکخراوە و بەرەی نوسرە، بۆ ناوچەکانی باکوری حەلەب گواستراوە.
ناوچەی شێخ حەدید لە ڕۆژئاوای شاری عەفرین بە پێی ئەو دابەشکردنەی کە دەزگای هەواڵگری تورکیا لە نێوان گروپە چەکدارەکان کردووە، ناوچەیەکی سەربەخۆ هەژمار دەکرێت، بە شێوەیەک کە هەر گروپ و فەرماندەیەک ناوچەیەکی تایبەتی هەیە!
شایانی باسە ئەبو عمشە بارەگاکەی لە ناوچەی شێخ حەدید دامەزراندووە و هاتنی هەر گروپێکی چەکدار، تەنانەت خەڵکی سڤیل بۆ ئەم ناوچەیە قەدەغەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *