ئەنسارۆڵڵا بۆ ئەمریکا: ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن!

شەممە 13 ئازار 2021 - 22:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=7

هەواڵە تایبەتەکان: موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنسارۆڵڵا پێشنیاری ئاگربەسی ئەمریکای ڕەتکردەوە و بە پیلان دژ بە یەمەن ناو برد.

عەبدئەلسەلام لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی “المسیرە” رایگەیاند:

«پڕۆژەی نوێنەری ئەمریکا بۆ ئاگربەس لە یەمەن، هەمان بۆچوونی سعودییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەک ساڵی رابردوویە.

لە پرۆژەی ئەمریکا نە باس لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان کراوە و نە لە ئاگربەس؛ بەلکو بە شێوەی دیپلۆماسی دەبێتە هۆکاری بەردەوامی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن.

لە گرنگترین مەرجەکانی هاتوو لەم پرۆژەیەدا، رێگەپێدان بە فڕینی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا، پایتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە و رێگری کردن لە دەرکردنی پاسپۆرت لە سەنعایە.

ئەگەر ئەمریکییەکان بە ڕاستی نیازی ڕێگری کردن لە دەستێوەردانەکان[هاوپەیمانی سعودیە] و لابردنی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن ـبان، ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی یەمەنیان بە ڕاشکاوانە رایاندەگەیاند و ئێمەش پێشوازیمان لەم پڕۆژەیە دەکرد. 

ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن! دوژمنایەتی و گەمارۆکان لە شەش ساڵی رابردوو تەنیا بۆ یەک رۆژیش رانەگیراوە، کەواتە مەبەستی ئەمریکییەکان لە ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان چیە؟

ئەمریکییەکان بە هێنانەوەی مەرجەکانی سعودیە لە چوارچێوەی پێشنیاری ئاگربەس، دەریانخست کە بە شێوەی ئاشکرا لە پشت دەستێوەردان و گەمارۆکانی یەمەنن.

هیچ هەوڵێکی دروست بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و لابردنی گەمارۆکان نابینرێت.

بازرگانەکانی یەمەن بە پارەی خۆیان نەوت لە کەشتییەکان دەکڕن و بە وەرگرتنی مۆڵەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیگوازنەوە بۆ یەمەن، بەڵام هاوپەیمانی سعودیە ڕێگری لێ دەکات. ئێمە بۆ گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکەوە، تەواوی مەرجەکانی لایەنی بەرامبەرمان قبوڵ کردەوە بەڵام کاتێک بینیان هیچ بیانویەک بۆ گەمارۆ نەیانماوە، پڕوپاگەندەیان کرد کە ئەم هاوکارییانە ناگاتە ئەو خەڵکانە کە پێویستیان پێیانە.»

پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن بە دانپێدانانی ڕۆڵی سەرەکی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن، لە پێشکەشکردنی پرۆژەی ئاگربەسی ئەمریکا بە ئەنسارۆڵڵا هەواڵی دا بوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *