گروپی تایبەتی ٥٩، سیستەمەکانی بێ سەرنشین و زیرەکی دەستکردی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە

هه‌ینی 18 شوبات 2022 - 14:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=6984

لە ٩ی ئەیلول، فەرماندەیی ناوەندی دەریایی ئەمریکا (NAVCENT) گروپێکی بەرپەرچدانەوەی نوێی بە ناوی Task Forces59 بۆ یەکخستنەوەی سیستەمەکانی بێ سەرنشین و زیرەکی دەستکرد لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کەشتیە گەلی پێنجەم دامەزراند.

گروپی ٥٩
ناوەندی فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا بە فەرماندەیی کاپتن مایکڵ براسۆر، پسپۆڕی رۆبۆت و دامەزرێنەرێکی سیستەمی دەریایی بێ سەرنشینیی «ناتۆ»، سەرقاڵی دامەزراندنی گروپی TF 59ـیە تا توکنەلۆجیای نوێی بێ سەرنشینی لە بواری ئاسمانی، زەمینی و دەریایی تاقی بکاتەوە. ئامانج لەم دەستپێشخەریە، کە بەشێکە لە ئەزموونێکی گەورەتری ناسراوە بە «تۆڕی کەشتی گەل»، یەکخستنەوەی خێرای سیستەمی خۆبەڕێوەبەری پێشکەوتوویە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی دەریایی و ناوچەیی ژێر کۆنتڕۆڵی کەشتی گەلی پێنجەم لە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز، کەنداوی عومان، گەرووی باب ئەلمەندەب، دەریای سوور، کەناڵی سویس و چەند بەشێکی ئۆقیانووسی هیند لە خۆ دەگرێتەوە.

ڕۆژئاوای ئاسیا لەگەڵ جوگرافیای نیمچە بەستراو، هەلومەرجی کارکردن، خاڵە قەرەباڵغەکانی دەریایی و ژێرخانە گرنگەکانی وزە، ناوچەیەکی تەواو ستراتیژیە بۆ ئەو داهێنانانە. ستافەکەی براسۆر لە بەڕێوبەرە زۆر لێهاتووەکان لەگەڵ شارەزایی ناوچەیی تایبەت، لەوانە پسپۆڕانی سیستەمی بێ سەرنشین، ئۆپەراسیۆنی بێ سەرنشین، یەکخستنی هێزی شەڕکەر، سایبەری و بۆشایی ئاسمانی پێکهاتوون.

IMX22
ئامانجی تیمەکە لە مانگەکانی داهاتوو ئەوەیە کە بە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە دەریادا لە ئامێر-مرۆڤ دڵنیا ببنەوە. مانۆڕی دەریایی نێودەوڵەتی ئای ئێم ئێکس٢٢ دەرفەتێک بۆ بارەگای فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ نیشان دانی بەرگری و مەودای ئەم تەکنەلۆجیا لە ساڵی داهاتوو دەستەبەر دەکات. لە ئای ئێم ئێکس٢٢ زیاتر لە ٦٠ وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەبوونیان هەیە کە وابڕیارە لە سیستەمەکانی بێ سەرنشین لە سیناریۆ جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆندا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هاوبەشەکانی ئەمریکا بەکاربهێنن.

تواناکانی گروپی ٥٩

  • ڕێگری زیاتری ئێران لە ڕێگەی چاودێری بەردەوامی چالاکییە ڕووکەش و ژێر ئاوەکان و جموجۆڵەکانی ئەو وڵاتە و توانای کار و چالاکی زیاتر لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا.
  • زیادکردنی چاودێری و چارەسەری شێوازەکانی جومجۆڵی دەریایی و کەناریی، وەڵامدانەوەی خێرا بە بەکارهێنانی جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێری زیرەکی دەستکرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەنداوی فارس.

هەرچەندە سروشتی گروپی ٥٩ و زۆربەی پلاتفۆڕمەکانی نهێنین، بەڵام ئەمانەی خوارەوە دەتوانێت نمونەی دەستکەوتەکانی ئەم گروپە بێت:
پلانەکانی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی «لۆیال وینگمان»، کە مۆدێلی «ڤالکیری ئێکس کیو ٥٨» لەخۆدەگرێت، دەتوانێت لە فڕۆکەی خاوەن فڕۆکەوان کە لە ئاسمانی ناوچەی جێناکۆک سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنە پشتگیری بکات. سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران کە ڕۆژ بە ڕۆژ پێشکەوتووتر دەبن، بەردەوامن لە تیشک خستنە سەر کەنداوی فارس و مەترسیەکی گرنگ بۆ سەر ئۆپراسیۆنە ئاسمانییە خاوەن سەرنشینی ئەمریکایە. ئەم ئامێرە و کەلوپەلانە تەنانەت دەتوانن مەترسیان بۆ ڕێرەوە ئاسمانی و دەریاییەکانی ناوچەیەکی گەرووی هورمز دروست بکات.

بە ووتەی فەرماندەکانی ئەمریکی، ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە نوێترین وەشانی موشەکی زەمین بۆ هەوای «باوەر» لە «ئێس-٤٠٠» ڕووسی بەتواناترە کە مەودای ٤٠٠ کیلۆمەتری هەیە. لە ناوچەیەکی وەها دا درۆنی «لۆیال وینگمان» دەتوانێت لەگەڵ فڕۆکەی خاوەن فڕۆکەوان یان لە جیاتی ئەوان ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمان بۆ زەمین، شەڕی ئەلیکترۆنی، سیخوڕی و پشکنین ئەنجام بدات. هەروەها دەتوانێت ئەوان لە ئەرکی جەنگی بەرەو ڕوویان وەک ڕێنیشاندەر بۆ گەڕان بە دوای سیستەمە بەرگرییەکان بەکاربهێنرێت. لە سیناریۆکانی تردا دەتوانرێت لە تۆڕێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامرازەکانی جوڵاو یان پارازیتی ئەلکترۆنی بۆ هێرشکردنە سەر ڕادارەکان و پێگەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران بەکار بهێنرێت.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی «بێس دێرمان» دەتوانن چاودێریی بەرفراوان و بەردەوام بۆ چالاکییەکانی ئێران دابین بکەن، لەوانە چالاکییە شاراوەکان کە زۆرجار لە چاوی چاودێریەکانی سنوردار بە شاراوەیی دەمێننەوە. «ئێم کیو ٩بی» ناسراو بە «پارێزەری دەریا» توانایەکی لەو جۆرەی هەیە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەی «ڤانیلائەنماند» لە هەر جاردا توانای چاودێریکردنی بۆ ماوەی ١٠ رۆژی هەیە. بە پێی زانیاریەکان «درۆنی خۆر» کە لە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئامادە دەکرێت توانای فڕین و مانەوەی ٩٠ ڕۆژی لە ئاسماندا هەیە.
بەمەلە بێ سەرنشینە بچوک و مامناوەندەکان وەک «ڕاوچی دەریا» (سی هانتر) و «هەڵۆی دەریایی» (سی هاوک) و کەشتیە ژێر ئاوییەکانی زیرەک دەتوانن چەندین تاوانای بە سوودی جۆراجۆریان لە ناوچە مەترسیدارەکان وەک چاودێری بێدەنگ و کردەوەکانی بەردەوامی دژە ژێردەریایی و دژە مین دابین بکەن. ئەم توانایانە بەتایبەتی لە ئاوە گەرم و نزمەکانی ناوچەی کەنداوی فارسدا زۆر گرنگن، لەبەر ئەوەی ئێران لەو ناوچانەدا سیستەمی جەنگی مین، ژێردەریایی بچووک و بەلەمی خێرای جێگیر کردۆتەوە کە لە ئەگەری هێرشکردندا دەتوانێت زیانی گیانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەبێت.

ڕاهێنانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی دەریایی ئەمریکا و بەحرەین لە کەنداوی فارس
کەشتیە گەلی پێنجەمی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە بەحرەین جێگیرە، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) ڕاهێنانێکی دەریایی هاوبەشی بە ناوی “ئاسۆی تازە” لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجامدا. ئەم هەنگاوە سەرەتای یەکخستنی سیستەمە بێ فرۆکەوانیەکان لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی ناوچەکەدا بووە. هەروەها ئەمە یەکەمجارە کە هێزی دەریایی ئەمریکا هەوڵی یەکخستنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەریایی لەگەڵ کەشتییەکانی سەرنشیندار لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات.
ئەم ڕاهێنانە بەشداریکردنی بەحرەین لەگەڵ گروپی ٥٩ بووە کە یەکەم جارە ویلایەتە یەکگرتووەکان مەشقێکی سەربازی لەگەڵ هاوپەیمانێکی هەرێمیی خۆی لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا ڕێکدەخات.
سەرکردەکانی بەحرەین دڵنیاییان داوەتە کە هاوکاری ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ خێراتر کردنی پرۆسەی یەکخستنی سیستەمی نوێی بێ فرۆکەوانی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەکات.
بە ووتەی کوپەر هاوکاری ستراتیژی بەردەوام لەگەڵ شانشینی بەحرەین لە جێبەجێکردن دایە و پابەندبوونی دوولایەنە بۆ پێشخستنی سیستەمە بێ سەرنشینە نوێیەکان گوزارشت لە پتەوکردنی هاریکاریە نوێیەکانی دوولایەنە دەکات.

ئەنجام:
دەست پێشخەری گروپی٥٩ بۆ سێنتکۆم و هاوبەشەکانی، هێزی جەنگی و بەرگری دەریایی زیاتر و مەترسی کەمتر بۆ کارمەندە ئەمریکیەکان دابین دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی پێکهێنانی ئەم گروپە پێشبینی دەکرێت ئەمریکا سەرقاڵی بەدواداچوون بۆ بەشداریکردنی وڵاتانی تری ناوچەکە لە گروپی ٥٩ بێت.

سەرچاوەکان:
dw.com
business24-7.ae
oilprice.com

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *