شاندێکی باڵای تورکیا پێش دیداری ئەردۆغان و هێرزۆک، سەردانی تەلئەبیب دەکات

چوارشەممە 16 شوبات 2022 - 08:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=6924

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای تورکیا پێش سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی “ئیسحاق هێرزۆک” سەرۆکی ئیسرائیل بۆ تورکیا، سەردانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکات.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەکانی زایۆنیستی رایانگەیاند کە پێش دیداری «ئیسحاق هێرزۆک» سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی کۆماری تورکیا، شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتی «سادات ئونال» جێگری وەزیری دەرەوە و «ئیبراهیم قالن» وتەبێژی ئەردۆغان، ئەم هەفتەیە سەردانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکەن.

رۆژنامەی زایۆنیستی «جروز ئەلم پۆست» لەگەڵ راگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی کە بڕیار وایە شاندەکەی تورکیا لەگەڵ «ئالون ئوشبیس» بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وەزارەتە کۆببنەوە.

ئوشابیز لە سەردانێکی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ڕێکخستنەکانی سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی «ئیسحاق هێرزۆک» بۆ تورکیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب تاوتوێ کرد بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیک، پێشتر نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند بوو کە ئیسرائیل بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی کۆماری تورکیا دەکات.
ناوبراو هەروەها رایگەیاند بوو کە هەموو کاروبارەکان بە هێواشی بەڕێوە دەچێت. هێرزۆک بەم نزیکانە سەردانی تورکیا دەکات و ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەو وڵاتە دوای زیاتر لە دە ساڵ گرژی نێوان هەردوولا دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *