چۆنیەتی ئاڕاستەکردنی درۆن لە خاکی یەمەنەوە؟ + ڤیدیۆ و وێنە

سێشەممە 15 شوبات 2022 - 18:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=6908

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا گرتەیەکی ڤیدیۆی لە ساتەکانی ئاڕاستەکردنی درۆنە ئینتحارییەکانی بەرەو قووڵایی خاکی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات بڵاوکردەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا ئەنساروڵڵا چەند ساتێکی ئاڕاستەکردنی درۆنی ئینتحاری سەماد بەرەو خاکی عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتی بڵاوکردۆتەوە.
ڤیدیۆکە ئاماژە بە دوو بابەت دەکات:
١- بانگەشەکانی هاوپەیمانی سعودیە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەنساروڵڵا لە شوێنە مەدەنییەکان و فڕۆکەخانەکانی (بەتایبەتی فڕۆکەخانەی سەنعا) لە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر عەرەبستانی سعودی و ئیمارات دوورە لە راستییەوە. چیا و دەشتەکانی یەمەن ناوچەکانی گونجاوترن بۆ جێگیرکردنی درۆن و موشەکەکانی یەمەن.

٢- بانگەشەی ئەنجامدانی هێرشەکانی مەودا مامناوەندی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات و ڕیاز لەلایەن ئێرانەوە دوورە لە راستییەوە. ئێران و گروپە خۆڕاگرییەکان بە حزبوڵڵای لوبنانیشەوە بەشداریان نیە لە بڕیارەکانی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنساروڵڵا، هەرچەندە لە هەموو ئاستەکاندا هاوکاری و هەماهەنگی پێویست هەیە، بەڵام ئەم هێرشانە وەک داگیرکردنی یەمەن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەلایەن ئێرانەوە هەژمار ناکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *