پێشهاتەکانی سوریا، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 15 شوبات 2022 - 10:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=6894

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ منداڵێکی سوری بە ناوی رەشید رەزا لە دانیشتوانی بداما لە ڕۆژئاوای ئیدلب لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا کوژرا.

١- حەلەب:
-سوپای تورکیا پێگەکانی هێزە کوردییەکانی لە تەل رەفعەت بە درۆن کردە ئامانج.
-لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکانی هێزەکانی قەسەدە بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری جرابلەس، پێنج کەسی سڤیل بریندار بوون.

٢- ئیدلب:
-منداڵێکی سوری بە ناوی رەشید رەزا لە دانیشتوانی بداما لە ڕۆژئاوای ئیدلب لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا کوژرا.
-لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سوریا بۆ سەر شاری معرە ئەلنعسان، پێنج کەسی سڤیل کوژران.
-ئەندامێکی چەکداران لە هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سوریا لە جەبەل ئەلزاویە کوژرا.
-سوپای سوریا پێگەکانی چەکدارانی لە گوندەکانی سفوهن، ئەلفتیرە و کفرعوید کردە ئامانجی هێرشە تۆپخانەییەکانی.

٣- دیمەشق:
-لە هێرشێکی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی چەند شوێنێک لە نزیک دیمەشق کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشە سەربازێکی سوپای سوریا گیانی لە دەستدا و پێنجی دیکە برینداربوون.
-زیاتر لە ٢٩٠ کەس لە چەکداران و سەربازە هەڵهاتووەکان بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان سەردانی ناوەندی ئاشتەوایی سوری-روسی لە شاری داریا کرد.

٤- دێرەزور:
-بە هۆی دەستگیرکردنی ٩ کەس لە هۆزی ئەلجەمیل لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، هێرش کرایە سەر ناوەندی ئەو هێزانە و دوای ئەوە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هەر دوولا دروست بوو. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گەیشتنی هێزی پشتیوانی قەسەدە و هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ شاری بەسیرە، بارودۆخەکە هێوربویەوە.
-منداڵێک بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە شارۆچکەی ئەلسوسە لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزور بریندار بوو.
-پێنج ئەندامی هێزەکانی قەسەدە لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر بنکەی ئەو هێزانە لە شارۆچکەی ئەلشحیل کوژران.

٥- حەسەکە:
-ئۆتۆمبێلێکی سڤیل لە رێگای درباسیە-عامودا لەلایەن درۆنەکانی سوپای تورکیا کرایە ئامانج کە بە لایەنی کەمەوە کەسێکی سڤیل بریندار بوو.

٦- ڕەققە:
-فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا حەشارگەیەکی داعشیان لە باشوری ڕەققە کردە ئامانج.
-چەکدارانی سەر بە تورکیا لە هێرشێکی تۆپخانەییدا رێگای M4 و عەین عیسا و هەروەها دەوروبەری شاری تەل ئەبیەز-یان کردە ئامانج.

٧- درعا:
ئەندامێکی لیژنەی ئاشتەوایی و دوو ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەشاری تفس تیرۆرکران.

٨- وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر سوریا جێی نیگەرانی زۆر و پێشێلکردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە.

٩- ناوەندی ئاشتەوایی روسیا لە سوریا رایگەیاند: چەکداران ٦ جار ئاگربەستی ناوچەی ئیدلب-یان پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *