هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران گەیشتە خەڵکی غەزنی ئەفغانستان

دووشەممە 14 شوبات 2022 - 08:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=6871

هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی شارۆچکەی قەرەباغی پارێزگای غەزنی دابەش کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان، هاوکارییە نوێیەکان بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی شارۆچکەی قەرەباغی پارێزگای غەزنی دابەش کرا.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستانەوە تا ئێستا سەرەرای دانەخستنی سنوورەکانی، قەبارەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئەفغانستان زیاتر کردووە. هەروەها لەم زستانەدا زیاتر لە ١٣ جار هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندوەتە چەندین پارێزگای ئەفغانستان، لەوانە: کابوڵ، بەلخ، قۆندوز، قەندەهار، نەنگەرهار، هەرات و سەرپۆل و بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانە دابەش کردووە.

ئەم هەنگاوانە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیان بەسەر سەروەت و سامانی میللەتی ئەفغانستان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە گرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *