کاریگەری ئیمارات لە کەرتی وزەی عێراق

یەکشەممە 13 شوبات 2022 - 10:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=6836

حکومەتی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای «مەصدەر»ی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی دوو گێگاواتی وزە نوێبووەکان واژۆکرد. لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا مەصدەر بەڵێنیدا کە گێگاواتێک لەو وزەیە بەرهەم بێنێت.
عێراق ماوەی چەند مانگە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک بەدوای واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا تا لەگەڵ ڕێگری کردن لە پیسبوونی ژینگە، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەبێ پشتبەستن بە دراوسێکانی دابمەزرێنێت. هەر بۆیە لە ئەیلولی ٢٠٢١دا گرێبەستێکی بە بەهای ٢٧ ملیار دۆلار لەگەڵ کومپانیای تۆتالی فەرەنسا واژۆ کرد.
بەم دواییانەدا عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کومپانیای حکومی مەصدەری ئەبوزەبی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی «وزەی خۆر» بەتوانای یەک گێگاوات واژۆ کردووە. جێی ئاماژەیە کە مەصدەر بۆ پەرەپێدانی وزە نوێیەکان هاوکاری کۆمپانیایەکی زایۆنیستی دەکات.

کۆمپانیای مەصدەر
مەصدەر کۆمپانیایەکی وزە نوێیەکانی ئیماڕاتییە کە لە بواری بەرهەمهێنانی وزە نوێیەکان، وزەی خۆر، وزەی با و پاڵاوتنی ئاو، بەڕێوەبردنی وێستگەکانی با و خۆر، گەشەپێدانی خانووبەرە کار دەکات. جێی ئاماژەیه هەموو پشکەکانی کۆمپانیای مەصدەر لەلایەن کۆمپانیای گەشەپێدانی «مۆبادەلە» خاوەندارییەتی دەکرێت کە ئەویش ئیماراتییە.

گرێبەستی مەصدەر لەگەڵ حکومەتی عێراق
مەصدەر گرێبەستێکی لەگەڵ وەزارەتی کارەباو کۆمیسیۆنی وەبەرهێنانی نیشتمانی عێراق بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا لە پێنج شوێن لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە واژۆ کردووە. بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خۆر، عێراق دەتوانێت ٢٠ بۆ ٢٥ لەسەدی بەرهەمی وزە نوێیەکانی بەرز بکاتەوە کە یەکسانە بە ١٠ بۆ ١٢ گێگاوات لە ساڵی ٢٠٣٠دا. ڕێککەوتنەکە ئاماژەیەکە بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ حکومەتی کازمی کە لە پێنج ناوچەی عێراقدا وێستگەی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی ١ گێگاوات کارەبا دادەمەزرێنێت. وەک بەشێک لەقۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانی وزەی خۆر، مەصدەر وێستگەیەکی ٤٥٠ مێگاواتی لە پارێزگای زیقار، وێستگەیەکی ١٠٠ مێگاواتی و ٢٥٠ مێگاواتی لە رەمادی و ئەنبار، وێستگەیەکی ١٠٠ مێگاواتی لە موسڵ و وێستگەیەکی دیکەی ١٠٠ مێگاواتی لە عەمارە و میسان دروست دەکات. لەو کۆبوونەوەیەدا چەند کەسایەتیەکی گرنگی سیاسی هەردوو وڵات ئامادەبوون. لەلایەن عێراقیەوە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت، عادل کەریم وەزیری کارەبا و لەلایەن ئیماراتەوە سهیل ئەلمەزروعی وەزیری وزە، سالم ئەلزعاب باڵیۆزی ئیمارات لە بەغدا و موحەممەد جەمیل ئەلرمحی بەرێوەبەری کومپانیای مەصدەر لەو کەسانە بوون کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد بوو.

پەیوەندی مەصدەر لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی
کۆمپانیای مەصدەر ڕێککەوتنێکی لەسەر وزە نوێیەکان لەگەڵ کۆمپانیای زایۆنیستی EDF Renewables واژۆ کردووە. بە وتەی «یووال ئیشتاینێز» وەزیری پێشووی وزەی ڕژێمی زایۆنیستی گرێبەستەکە دەرئەنجامی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم لە کەرتی وزەیە. بەو پێیەش ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەم بوارەدا وەبەرهێنان کراوە.

ئەنجام
عێراق بە مەبەستی دابینکردنی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی غاز و کارەبا، بۆ بەرهەمهێنانی غازی پێویست بەدوای وەرگرتنی یارمەتیە لە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان. وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی ٤ ملیار پێ سێجا غازی نەوتی و ١.٥ ملیار پێ سێجا غازی ئازاد لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا وەک ئامانجێک دیاری کردووە.
بەغدا ڕۆژانە پێویستی بە ٧ ملیار پێ سێجا سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی ٤٠ گیگاوات وزەی کارەبا لە ڕۆژێکدا هەیە و سەرەڕای پێویستی عێراق بە ئێران لە بواری وزە نوێیەکاندا، فشاری ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بەو پشتبەستنە ئابووریە بە ئێران، کازمی ناچار کردووە بۆ دوور کەوتنەوە لە ئێران، گرێبەست لەگەڵ ئەو وڵاتانە وەک ئیمارات و عەرەبستانی سعوودی واژۆ بکات کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *