چەند وڵات پیرۆزبایی ٢٢ ڕێبەندانیان لە ئێران کردەوە؟

شه‌ممه‌ 12 شوبات 22 - 09:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=6805

بەبۆنەی چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕێبەران و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان بە ناردنی پەیام، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لە خەڵک و بەرپرسانی ئێرانی کردەوە.

لەگەڵ گەیشتنی ٢٢ ڕێبەندان، ژمارەیەک لە ڕێبەران و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان لەوانە: “شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی” میری قەتەر، “هەیسەم بن تارق” سوڵتانی عومان, “موحەمەد عەبدولسەلام” وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکومەتی رزگاری یەمەن، “ئیلهام عەلیف” سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، “نیکۆل پاشینیان” سەرۆک کۆماری ئەرمینیا، “ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ” سەرۆک کۆماری بیلاڕووس، “خەلیفە بن زاید” سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک کۆمارانی قرغیزستان و تورکمانستان و .. پیرۆزبایی ساڵرۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کردەوە.

پەیامی باڵیۆز و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی چین، روسیا، یەمەن، تورکیا، سوریا، ژاپۆن، سویس، پۆڵەندا، پاکستان، ڕۆمانیا، ئیستۆنیا، ئۆزبەکستان، بیلاڕووس، قرغیزستان، کۆریای باکوور و .. هەروەها ڕۆژی رابردوو لە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا لە هۆڵی لوتکە بە میوانداری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیەنراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .