پێشهاتەکانی سوریا، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢

چوارشەممە 9 شوبات 2022 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=6765

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، دوو کەس لەو هێزانە کوژران.

١- حەلەب:
-دەوریەی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای تورکیا لە ناوچەی کۆبانێ بەڕێوەچوو.
-بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمرێژکراو لە نزیک شاری جرابلەسی پارێزگای حەلەب، سێ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران.
-درۆنەکانی تورکیا بنکەیەکی هێزەکانی سوریا دیموکرات -یان لە نزیک شاری منبج کردە ئامانج.

٢-ئیدلب:
-پێگەکانی چەکداران لە نزیک شارۆچکەی “البارە” لە باشوری ئیدلب کرایە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سوریا.
-دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە میحوەری ئیدلب لەلایەن چەکدارانەوە کوژران.

٣-سوەیدا:
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری سوەیدا بە هۆی گرانی، گەندەڵی و بارودۆخی خراپی ئەمنی دژی حکومەتی سوریا ئەنجام درا.

٤-دێرەزور:
لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزور، دوو کەس لە هێزەکانی قەسەدە کوژران.

٥- حەسەکە:
لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریا دیموکرات لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، دوو کەس لەو هێزانە کوژران.

٦- رەقە:
-بۆردومان کردنی پێگەکانی داعش لە ناوچەی رەسافەی باشوری رەقە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیاوە.
-چەند کەسێکی نەناسراو خاڵێکی سنووری تورکیا لە ڕۆژئاوای شاری “تل ابیض”یان بە دوو موشەک کردە ئامانج.
وەک دەوترێت ئەم هێرشە لەلایەن هێزەکانی قەسەدە و وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئەنجام دراوە.

٧- ناوەندی ئاشتی پارێزی روسیا لە سوریا رایگەیاند: چەکداران ٣ جار ئاگربەست -یان لە پارێزگای ئیدلب پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *