سەید حەسەن نەسروڵڵا: کۆماری ئیسلامی ئێران نموونەی سەربەخۆیی و ئازادییە

چوارشەممە 9 شوبات 2022 - 11:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=6733

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، نموونەی سەربەخۆیی و ئازادی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی جیهانی ئیسلام و لە ئاستی جیهانە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی تایبەت لە گەڵ کەناڵی العالم ی ئێرانی، وتی: لێدوانی ئەمریکییەکان سەبارەت بە شەڕی دژ بە ئێران، تەنیا بۆ ترساندن و گوشاری سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەڵام ئێران وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە کە ئەمریکا لە شەڕی دژ بەم وڵاتە دەترسێت و هیچ کات ناتوانێت پلانی ئاشتیخوازانەی ناوەکیی ئێران ڕابگرێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێرانیش وتی کە ئەگەر ئەو ڕژێمە ئێران بۆردومان بکات، وەڵامی ئێران توند دەبێت و ئەمەش هەمان بابەتە کە بووەتە هۆی ترسی زایۆنیستەکان.

نەسروڵڵا وتی: هەندێک دەڵێن کە هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئێران، پاڵپشتی لە فەڵەستینە، بەڵێ ئەمە هەیە بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ئێران وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆیە و نایەوێت لە ژێر دەسەڵات و کاریگەری ئەمریکادا بێت.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە بە جیدی ڕوبەڕوی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبینەوە، کاتێک کە ئەو ڕژێمە دەڵێت دەمانەوێت مووشەکەکانی حیزبوڵڵا لە ناو ببەین، پێویستی بە شەڕێکی تەواو هەیە، چۆن دەتوانن مووشەکە پێشەکەوتووەکانی حیزبوڵڵا لە ناو ببەن؟ ئیسرائیل لە ڕێگای شەڕی دژ بە حیزبوڵڵاوە ناتوانێت بە ئامانجەکانی بگات. کاتێک کە دەڵێت مووشەکەکانی حیزبوڵڵا لە ناو دەبات، ئایا ژمارەکانی دەزانێت؟

وتیشی کە توانا مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا دەرفەتی هەر هێرشێکی ئیسرائیلی لە دژی لوبنان لە ناو بردووە.

نەسروڵڵا وتی کە ئیمارات بە دەیان ملیار چەکی پێشکەوتووی کڕیوە بەڵام لە یەکەم شەڕی ڕاستەوخۆی دژ بە ئەنساروڵڵا شکستی هێنا و داوای هاوکاریی لە ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *