شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە نابلۆس + وێنەکان

سێ شه‌ممه‌ 8 شوبات 22 - 19:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=6707

سێ کەس لە هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستینی لە شاری نابلۆسی باکوری کەرتی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) بە گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، سێ کەس لە هێزەکانی گروپی خۆڕاگریی “کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا” بە ناوەکانی ئیبراهیم نابلۆسی، ئەدهەم مەبروک و محەمەد دەخیل، لە ناوچەی مەخفییەی نەبلۆس لە بۆسەیەکی چەکدارانی زایۆنیستەوە شەهیدبوون.
میدیاکانی عیبری بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەو شەهیدانە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی تەقەکردن لە دژی سەربازانی ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستیان هەبووە.

کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی شەهیدبوونی سێ کەس لە هێزەکانی خۆی رایگەیاند: ئەدهەم نابلۆسی، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپەکە لە تەندروستییەکی تەواو دایە و دەنگۆی دەستگیرکردن یان شەهید بوونی دوورە لە راستییەوە. کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا جەختیکردەوە کە خوێنی شەهیدانی ئەمڕۆ بە فیڕۆ ناڕوات و ئینشاڵڵا ئەم تاوانەی زایۆنیستەکان بە بێ وەڵام نامێنێت.

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینیش بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێدا ئیدانەی ئەم تاوانەی زایۆنستیەکانیان کرد و داوایان لە گەلی فەلەستین کرد تا سەرکەوتن و ئازادی لە خۆڕاگری بەردەوام بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .