هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە سەرپۆلی ئەفغانستان

یەکشەممە 6 شوبات 2022 - 18:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=6644

هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران گەیەندرایە خێزانە کەم دەرامەتەکانی شاری سوزمێ قەلعەی پارێزگای سەرپۆل.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەم هاوکارییە ڕۆژی شەممە ٥ی شوبات بەبۆنەی دەیەی فەجر و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٤٣هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەسەر زیاتر لە ٤٥٠ خێزانی کەمدەرامەت لە شاری سوزمێ قەلعە سەر بە پارێزگای سەرپۆل دابەش کران.
ئەو یارمەتیانە لە ٣٠ تۆن خۆراک پێکهاتبوون کە بۆ هەر خێزانێک ٥٠ کیلۆ ئارد، ١٠ کیلۆگرام برنج و بوتڵێکی زەیت لەخۆوە دەگرت.

دوای ڕووخانی حکومەتی پێشوو و خراپبوونی باری ئابووری و گوزەرانی خەڵکی ئەفغانستان، کونسوڵخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له چەندین جاردا بۆ خێزانە هەژارەکان لە پارێزگاکانی مەزاری شەریف، قۆندوز، قەندەهار، هەرات و هتد، یارمەتی مرۆییان دابەش کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *