عامری: یان پێکەوە بەشداری حکومەتی داهاتوو دەکەین، یان بایکۆتی دەکەین

یه‌ك شه‌ممه‌ 6 شوبات 2022 - 13:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=6631

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە ئەگەری ڕێککەوتن لە خولەکانی کۆتایی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ حکومەتی داهاتوو کرد و وتی: ئێمە لە چوارچێوەی هەماهەنگی یان پێکەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەکەین یان هەمووان پێکەوە بایکۆتی دەکەین.

هادی عامری لە پەراوێزی مەراسیمی ڕۆژی شەهیداندا، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرێک سەبارەت بە ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز، ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی سیاسی هێشتا نەگەیشتۆتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و ئێمە عێراقییەکان ڕاهاتووین کە لە خولەکانی کۆتایی چارەسەرێک بەدەست بهێنین.

ناوبراو سەبارەت بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر وتی: ڕێککەوتنی سیاسی چاوەڕوانکراو و زۆر نزیک هەیە و هەمووان بەدوای یەکڕیزی و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی گەلی عێراقین.

عامری لەبارەی دورخستنەوەی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی داهاتوو بە ئاماژەدان بەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدوای حکومەتی زۆرینەی سیاسی ڕاستەقینەیە و دوورخستنەوەی هیچ لایەنێکی قبوڵ ناکات، جەختیکردەوە: ئێمە لە چوارچێوەی هەماهەنگی یان پێکەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەکەین یان هەمووان پێکەوە بایکۆتی دەکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *