هاوکاری ئەنقەرە و تەلئەبیب| ئیسرائیل لە ڕێگەی تورکیاوە غازی فەڵەستین دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا

یەکشەممە 6 شوبات 2022 - 10:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=6627

لە کاتێکدا کە میدیاکانی عەرەبی نزیک لە پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا سوورن لەسەر دوژمنایەتی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب، سەرۆکی تورکیا بە ڕاشکاوی رایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە هاوکاری ئیسرائیل بکات بۆ گواستنەوەی غازەکەی بۆ ئەوروپا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕەجەب تەیب ئەرۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەردانەکەی “ئیسحاق هێرزۆک” سەرۆکی ئیسرائیل بۆ تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا، ووتی: “ئێمە دەتوانین غازی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بکڕین و لەوە گرنگتر بەشداری لە هەناردەکردنی غازی ئیسرائیل بۆ ئەوروپا بکەین.”

جێی ئاماژەیە هەموو دەزگا میدیایە عەرەبیانە شەو و ڕۆژ جەختیان لەسەر پێگەکانی “ئیسلامی و پرەنسیپی” تورکیا لەسەر پرسی فەلەستین دەکردەوە و بە هۆی ئەو نەوت و غازەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دۆزراوەتەوە، پێشبینی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیان نێوان تورکیا و ئیسرائیل دەکرد. بەڵام ئێستا ئەو نەوت و غازە بووەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

جێی سەرنجە ئەردۆغان باش دەزانێت ئەو غازەی دەیهەوێت لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە لە ئیسرائیلەوە بۆ ئەوروپا بگوازێتەوە، غازی دزراوەی خەڵکی فەڵەستینە و داهاتەکەشی بۆ کوشتنی ئەم گەلە بەکاردێت. بۆیە پێویستە ئەردۆغان بەلایەنی کەمەوە پابەند بێت بەو بەڵێنەی کە لە پشتیوانی کەرتی غەزەدا بانگەشەی بۆ کردووە و لە بەشداریکردن لە دزینی غازی فەڵەستینی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە پاڵپشتی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، خۆی بەدوور بگرێت.

جیاوازییەکی زۆر لەنێوان پشتیوانیکردنی خەڵکی فەڵەستین و بەشداریکردن لە دزینی نەوت و تاڵانکردنی سامانی فەلەستینیەکان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *