بایدن: سەرکردەی داعش کوژرا / کوژرانی ١٣ کەس لە هێرشەکەی ئەمریکا + ڤیدیۆ

پێنج شه‌ممه‌ 3 شوبات 2022 - 22:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=6546

کۆشکی سپی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کوژرانی سەرکردەی داعش “ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی” لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ سەر شاری ئەتمە لە پارێزگای ئیدلب سوریا هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کە بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو ئەنجام دراوە، “ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی” سەرکردەی داعش کوژراوە.

ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی لە مانگی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا لە دوای کوژرانی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش بۆ سەرکردایەتی ئەو گروپە تیرۆریستیە دەستنیشان کرا. ئەبو ئیبراهیم بە عەبدوڵڵا قەرداش و حاجی عەبدوڵڵاش ناسراو بوو.

شایانی باسە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سنوری ئەتمە لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلبی سوریا، بە لایەنی کەمەوە ١٣ کەس کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرن لە شاری ئەتمە لە پارێزگای ئیدلب و نزدیک سنوری تورکیا، گەمارۆی ماڵێکیان دا کە بە هۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوە ڕوویدا کە دوای چەند کاتژمێرێک هێزەکانی ئەمریکا ناوچەکەیان بەجێهێشتووە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی تووشی کێشەی تەکنیکی بوو کە هێزەکانی ئەمریکا هەلیکۆپتەرەکەیان لە ناو برد.

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا ڕوبەڕوی بەرگریەکی توندی چەکدارەکان بووەتەوە و پێکدادانەکان سێ کاتژمێری خایاندووە و ئەگەری زیانی گیانی لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *