دوایین هەواڵەکانی میحوەری مارب و شبوە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢

چوارشەممە 2 شوبات 2022 - 22:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=6524

لە لایەن ئەنساروڵڵاوە ڕێگری لە پێشڕەویەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری پارێزگای مارب کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەنساروڵڵا لە هێڵی دووەمی بەرگریەکەی لە باشوری پارێزگای مارب واتا بەرزاییەکانی ئەلملعا تا جەبەل هنیە، توانی بە پووچەڵکردنەوەی هێرشە زەمینییەکانی هاوپەیمانی سعودیە، ڕێگری لە پێشڕەویەکانی ئەو هێزانە بکات.
بە پشتیوانی هۆزی بەنی عەبد لە میحوەری ئیدارەی ئەلعبدیە لە ئەنساروڵڵا، هاوپەیمانی لە بڕیارەکەی بۆ چوونە ناو ئەم ئیدارەیە پاشگەز بوویەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێکدادانەکانی ناوبەناو لە بەرزاییەکانی نزیک ئەلمساوقە بەردەوامە.

باردۆخی ئیدارەی عەین نادیارە و میدیاکانی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی کۆنترۆڵ کردنی لەلایەن ئەو هێزانە دەکەن. لە ئیدارەی بیحان پێکدادانەکان لە بەرزاییەکانی باشوری شارۆچکەی بیحان ڕاگیراوە و هەر دوو لایەن هیچ هەوڵێک بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نادەن.

کشانەوەی هێزەکانی ئەلعمالقە لە پێکدادانەکانی مارب ئاماژەیەک بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە لەم ناوچانەیە. هەڵبەتە ئەم ڕاگرتنە نیشانەی کۆتایی هاتنی جموجۆڵەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە مارب نیە. سەردانەکانی بەردەوامی بەرپرسانی سەربازی حکومەتی دەست لە کارکێشاوەی مەنسوور هادی و هەروەها گواستنەوەی هێز و کەلوپەلی سەربازی ئەنساروڵڵا بۆ بەرزاییەکانی ئەلبەلەق و …، ئاماژە بە سووربوونی هەردوولا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باشووری مارب دەکات. شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژانی داهاتووی ئەم ناوچەیە، کاریگەری لەسەر شەڕی یەمەندا دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *