قەیس خزعەلی: ئیسرائیل لە هەولێر و بەغدا بوون و چالاکیی هەیە

سێشەممە 1 شوبات 2022 - 12:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=6496

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە مەبەستی موقتەدا سەدر لە درووشمی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا، ئێران و ئەمریکایە.

قەیس خزعەلی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کوردانی فەیلی عێراق وتی: لە دەرەوەی عێراق پیلانێک لە دژی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت شێعەکان داڕێژراوە و تێیدا ڕۆڵی بەریتانیا و ئیمارات بەرچاوە.

ناوبراو وتی: سەبارەت بە نیازپاکی لایەنە سیاسییەکانی شێعە دڵنیایی هەیە بەڵام لایەنەکانی کورد و سوننە هەوڵی تێدانی نێوماڵی شێعە دەدەن.

خزعەلی وتی: ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق پیلانی ئیسرائیلە و ئەم ڕژێمە لە هەولێر و ئەنبار و بەغدا بوون و چالاکیی هەیە.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ووتی: ئەوەی کە موقتەدا سەدر باس لە درووشمی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا دەکات مەبەستی ئێران و ئەمریکایە و لە ئێستادا ئەم دوو وڵاتە کەمترین دەستێوەردانیان لە عێراقدا هەیە و باشتر وایە کە ئەو درووشمە بە نە بۆ باکور و نە بۆ باشور بگۆڕدرێت تا تورکیا و ئیماراتیش بگرێتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *