دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢١ + نەخشە

سێشەممە 1 شوبات 2022 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=6490

کورتەیەک لە دوایین گۆڕانکارییەکانی میحوەر و هێڵەکانی پێکدادانی یەمەن بە درێژایی ساڵی ٢٠٢١دا

سەعدە:
لە ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە مانگی ٥ی ٢٠٢١ لە میحوەری باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای سەعدەی یەمەن لە ناوچەی ملاحیط و پارێزگای جیزان لە باشوری سعودیە چەند ناوچەیەک بە فراوانی ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە لایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵ کران.

ئەلجەوف:
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە ٤ تا ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢١ لە ژێر ناونیشانی “فەجر ئەلسحرا”، زیاتر لە ١٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچە داگیرکراوەکانی پارێزگای ئەلجەوف لەوانە شارۆچکەی گرنگی ئەلیەتمە ناوەندی ئیدارەی خب و ئەلشعف لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنرا.
لە میحوەری رۆژهەڵاتی ئەلجەوف هەروەها پێدادانەکان لە دەوروبەری بنکەی ئەلخەنجەر تا بیابانی رۆژهەڵاتی ئەلمرازیق تا بەرزاییەکانی ئەلعەلەم بەردەوامە.

مارب:
لە پارێزگای مارب شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە سێ میحوەری باشوری شاری مارب، ئیدارەی رغوان و سەرواح بەردەوامە.
لە درێژایی یەک ساڵی رابردوو لە میحوەری رەغوان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی ڕووی نەداوە و هۆزەکانی ئەسداس بەردەوامن لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانی سعودیە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری مارب، بنکەی کوفل و زنە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کران. ئەم پێکدادانە بە هۆی چەند هۆکارێکی جۆراوجۆر، وەک: بەرگری هاوپەیمانی سعودیە، بۆردومانی قورس و … لە پشت بەندئاوی مارب تا بەرزاییەکانی ئەلعەتیف و ئەلخەشب ڕاگیراوە.
بەڵام لە باشوری پارێزگای مارب ئەنساروڵڵا بە ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنی رەبیع ئەلنەسر، توانی ئیدارەی رەحبە، حەریب، ئەلعبدیە، جەبەل موراد و ئەلجەوبە کۆنترۆڵ بکاتەوە. ئەم پێشڕەویە گرنگە هێزەکانی ئەنساروڵڵای لە دەروازەی شاری مارب نزیک کردەوە و پێکدادانەکانی قورس لە ٢ی ١١ی ٢٠٢١-ەوە تا ئێستا لە نزیک بەرزاییەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاست بەردەوامە.

ئەلبەیزا:
ئەنساروڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی فەجر ئەلحۆریە توانی بوو ناوچەکانی نەعمان، ناتع، ئەلسورە و… بە رووبەری ٢٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە و گروپە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش دەربهێنێت.

شبوە:
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوەندی یەمەن، ئەنساروڵڵا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەلنەسر ئەلموبین لە سێ قۆناغ وەک ئامادەکارییەکدا، ئۆپەراسیۆنی رەبیع ئەلنەسری ئەنجامدا کە بە هۆیەوە ٣٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانی پارێزگاکانی شبوە و مارب، وەک: ئیدارەی عسیلان، بیحان و عەین رزگار کران.

تەعەز:
لە میحوەری تەعەز ئەنساروڵڵا لە ٩ی ١ی ٢٠٢١ بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فیتنەیەکی داعش لە ناوچەی عزلە ئەلحیمە لە باکوری پارێزگای تەعەزی پووچەڵ کردەوە.
پێکدادان لە میحوەری ئەلکدحە و ئیدارەی مقبنە بەردەوامی هەیە و ئەم ناوچانە دوای چەند جار کۆنترۆڵ کردن لەلایەن هەر دوو لایەنەوە، تا ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵا ماونەتەوە.

ئەلحودەیدە:
لە ١٢ی ١١ی ٢٠٢١دا فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە فەرمانی کشانەوەی لە شاری ئەلحودەیدە و کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەنی دەرکرد. لەم کشانەوەیەدا هێزەکانی بەرگری نیشتمانی لەوانە هێزەکانی ژێر فەرمانی تاریق ساڵح، تەهامە، ئەلعمالقە و هێزە هاوبەشەکان، لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحودەیدە و ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئەلدریهمی، شارۆچکەی ئەلجاح و ئەلتەحیتا کشانەوە.
لە لایەکی دیکەوە لە ١٨ی ١١ی ٢٠٢١ هێزەکانی تاریق ساڵح بە ئامانجی پاراستنی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناونیشانی “کەوانەی زێڕین” لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە و ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز دەستپێکردەوە کە تا ئێستا دەستکەوتێکی ئەوتۆی بۆ ئەو هێزانە نەبووە. ئەنساروڵڵا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوسەنگی هەشتەم و چەندین ئۆپەراسیۆنی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی توانیوە زۆربەی هێرشە زەمینییەکانی تاریق ساڵح تێکبشکێنێت.

پێکدادانەکان لە میحوەرەکانی دیکە وەک پارێزگاکانی ئەلزالع و حجە بە شێوەی ناوبەناو بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی لە هێڵەکانی بەرگری ڕووی نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *