کشانەوەی هێزەکانی ئەلعمالقە لە میحوەرەکانی مأرب و شبوە!

هه‌ینی 28 كانونی دووه‌م 2022 - 23:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=6392

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەلعمالقەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەرەکانی باشوری مأرب و ڕۆژئاوای پارێزگای شبوەی یەمەن پاشەکشەیان کرد.

دوای یەک مانگ لە بەشداریکردنی هێزەکانی ئەلعمالقە لە پێکدادانەکانی قورسی پارێزگاکانی شبوە و مأرب، ئەو هێزانە ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی دووەم لە بەیاننامەیەکدا کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە و باشوری پارێزگای مأرب ـیان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هاوپەیمانی سعودیە، فەرماندەیی هێزەکانی ئەلعمالقە بەپێی فەرمانێک پێنج لیوای لە چەکدارەکانی لە میحوەرەکانی باشوری مأرب بۆ شاری عتق گواستووەتەوە.
شایانی باسە سەرکردەکانی ئەنجومەنی ئینتیقالی باشور بەشداریکردنیان لە ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیەی تا سەندنەوەی ئیدارەکانی پارێزگای شبوە لە ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند بوون. بەڵام ئەو بەشداریکردنە لە ئیدارەی حەریب لە باشوری پارێزگای مأرب بەردەوام بوو و ئەمڕۆ کۆتایی هاتنی راگەیەندرا.

ئەم بڕیارە لە ناکاوە دەتوانێت دەرئەنجامی یەکێک لەم هۆکارانە بێت:
١- زیانە ماددی و گیانیەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە و تایبەتی هێزەکانی ئەلعمالقە لە ڕوبەڕوبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەنساروڵڵا زۆر زیاتر بووە لەوەی چاوەڕوان کراوە.
٢- کاریگەری ئەمنی و ئابووری هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن.
٣- فشاری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئیمارات و سعودیە بۆ ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر شارەکانی یەمەن.
٤- نێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان ئیمارات و ئەنساروڵڵا.
٥- کۆتایی هاتنی ڕێکەوتی ئیمارات و سعودیە و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەو ڕێککەوتنە.

هەندێک لە شیکەرەوە ناوخۆییەکان پێیانوایە ئیمارات لەبەرامبەر ڕێگری کردن لە کۆنترۆلکردنی مأرب لەلایەن ئەنساروڵڵاوە، کۆنترۆڵی هەندێک لە ئیدارەکان و ناوچە نەوتییەکانی پارێزگای شبوە و بەندەری “بلحاف” لە کەناراوەکانی باشوری یەمەنی لە سعودیە وەرگرتووە.

بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی هێرشەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات

ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن٢”ی ئەنساروڵڵا

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: یەمەنییەکان دەتوانن ئامانجەکان بە دووری ١٦٠٠ کیلۆمەتر بپێکن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *