ئەردۆغان: سەرۆکی ئیسرائیل سەرەتای مانگی شوبات سەردانی تورکیا دەکات

پێنجشەممە 27 كانونی دووه‌م 2022 - 18:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=6364

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەرەتای مانگی شوبات سەردانی ئەم وڵاتە دەکات و وتی کە بەم سەردانە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا دەست پێدەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە زووترین کاتدا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

ناوبراو وتی: ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەرەتای مانگی شوبات سەردانی تورکیا دەکات و بەمەش قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا دەست پێدەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرجەم بوارەکان ڕاگەیاند.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان هەموو کات بە ڕواڵەت خۆی وەک لایەنگر و پشتیوانی قودس و فەڵەستینییەکان پیشان دەدات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *