ماڵپەڕی ئەمریکی: موحەممەد بن سەلمان یەکێکە لە دڕندەترین سەرکردەکانی جیهان

چوار شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 22 - 15:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=6285

ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە زنجیرە تاوان و کردەوەکانی شازادەی جێنشینی سعودیە کرد و ناوبراوی بە یەکێک لە دڕندەترین سەرکردەکانی جیهان ناو برد.


ماڵپەڕێکی ناسراوی ئەمریکی بە لێکۆڵینەوە لە کردەوەکان و تاوانەکانی موحەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ناوبراوی بە دڕندەترین سەرکردەی جیهان وەسف کرد.
فۆکس میدیا جەختی کردەوە: موحەممەد بن سەلمان لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵاتی لە ساڵی ٢٠١٧، سەرکردەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەوە قایل کرد کە بە نیازە سعودیەی کۆنەپەرست بکاتە وڵاتێکی مۆدێرن، بەڵام زۆری نەخایاند کە بووە یەکێک لە دڕندەترین سەرکردەکانی جیهان.

ماڵپەڕەکە ووتی: تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە ساڵی ٢٠١٨ نمونەیەکی دیارە لە دڕندەیی محەمەد بن سەلمان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دەستبەسەرکردنی نوخبە و چالاکوانانی سعودیە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سعودیە لە کردەوەکانی دیکەی شازادەی گەنجە کە دەستبەسەرکردنی ڕەخنەگرانی ئالی سعود زیادی کردووە، و هەروەها تاوانەکانی جەنگی ئەم شازادەیە دژی یەمەن لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاند: سەرۆک جۆ بایدن هیچ پێشکەوتنێکی لە دۆسیەی مافی مرۆڤی سعودیەدا نەبووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو بەڵێنی دابوو کە لەسەر دۆسیەی مافی مرۆڤی سعودیە هەندێک هەنگاوە دەگرێتە بەر.
فۆکس میدیا هەروەها ڕایگەیاند: هەندێک لە کارەکانی شازادەی سعودیە لە سازدانی ئاهەنگی تێکەڵاو و کۆنسێرتی جۆراوجۆر نیشانەی گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا نیە؛ چونکە ئێمە شاهیدی لە سێدارەدان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی ناڕازی و ڕەخنەگرانی حکوومەتین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .