ناوەندی ئیدارەی حەریب لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا گیرا + نەخشەی مەیدانی

سێ شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 22 - 22:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=6256

شارۆچکەی حەریب لە باشوری پارێزگای مارب کەوتە دەست هاوپەیمانی سعودیەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە بە بەشداری هێزەکانی ئەلعمالقە لە ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە و باشوری پارێزگای مأرب، شارۆچکەی حەریب ناوەندی ئیدارەی حەریب لە باشوری پارێزگای مارب لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لەئێستادا پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەلحجب ناوەندی ئیدارەی عەین، وادی حەریب و بەرزاییەکانی مەلعا بەردەوامە و ئەنساروڵڵا لەم ناوچانەدا خەریکی دانانی هێڵی بەرگریە.

هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٤٦ جار ناوچەکانی باشوری پارێزگای مارب و یەک جار پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای شبوەی بۆردومان کردووە.

شارۆچکەی حەریب لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ڕەبیع ئەلنەسری هێزەکانی ئەنساروڵڵا و لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کرا بوو و ئەمە دووەم جارە کە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئەگەری کشانەوەی ئەنساروڵڵا لە شارۆچکەی ئەلحجب هەیە. ئەگەر ئەنساروڵڵا نەتوانێت پێشڕەوییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بەرزاییەکانی مەلعا، ئەلعرف و هنیە بوەستێنێت، ئەوا هێڵی گەمارۆدانی شاری مأرب لە میحوەری باشور لاواز دەبێت و ئەنساروڵڵا ناچار بە پاشەکشە لە بەرزاییەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست دەبێت.

هاتنە ناوی هێزەکانی ئەلعمالقەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە بۆ شارۆچکەی حەریب لە باشوری پارێزگای مأرب دوای کشانەوەی ئەنساروڵڵا.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .