شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە بەغلان و بەلخ

سێ شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 22 - 17:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=6249

لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە پارێزگای بەغلان و بەلخ، ١٥ کەس کوژران و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای بەغلان، ڕۆژی رابردوو چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچەکانی کزل و چەرخ فەلەک لە شارۆچکەی خوست و فرەنگ.
لەم پێکدادانەدا کە ١٠ کاتژمێری خایاند، چوار چەکداری تاڵیبان کوژران و سێ دیکەش برینداربوون. هەروەها لە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دوو کەس کوژران و سێ دیکەش برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، تاڵیبان دوای هێرشەکەی بۆ ناوچەکانی کزل و چەرخ فەلەک، خەڵکی سڤیلی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە کە بە هۆیەوە دوو کەسی سڤیل برینداربوون.

فەرماندەیی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە خوست و فەرنگ، ئەفسەرێکی حکومەتی پێشوو بە ناوی “بریالی سەنگین” ئەستۆ دا بووە.

لە لایەکی دیکەوە چەکدارانی نەناسراو لە ناوچەی ١٠ی شاری مەزاری شەریف گربوونەوەیەکی هێزەکانی تاڵیبانیان کردۆتە ئامانج کە لە ئەنجامدا ئەندامێکی تاڵیبان کوژراوە و ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە بریندار بووە.

لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ڕابردووی ئەفغانستان بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکور، ژمارەی کوژراوەکانی تاڵیبان بەرزبووەتەوە. لەلایەکی چالاکییەکانی هێزەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەلایەکی دیکەشەوە تیرۆریستانی داعش کردەوە تیرۆریستیەکانیان لە دژی تاڵیبان و خەڵکی مەدەنی زیاتر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .