گیانلەدەستدانی فەڵەستینیەک لە هێرشێکی رژێمی زایۆنیستی لە باکوری قودس

سێ شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 22 - 10:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=6246

لە هەڵکوتانی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کامپی «قلندیا» لە باکوری قودسی داگیرکراو، فەڵەستینیەک گیانی لەدەستدا.

هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لەم هێرشەیاندا بۆ سەر کامپی «قلندیا» گازی فرمێسک ڕێژەیان بەکارهێنا.

بە وتەی «فەڵەستین ئەلیەوم»، فەڵەستینییەک بەناوی فەهمی حەمەد (57 ساڵان) کە بەهۆی هەڵمژینی ئەو گازە فرمێسک ڕێژانە تووشی تەنگە نەفەسی بووە، شەهید بوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی و گەنجانی فەلەستینی لەم کامپەدا، چەند گەنجێکی فەڵەستینی برینداربوون کە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ڕامەڵا گوازرانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .