داعش چەند ڤیدیۆیەکی خۆی لە ناو گرتووخانەی غوێران بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

دووشەممە 24 كانونی دووه‌م 2022 - 15:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=6235

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تیرۆریستی داعش چەند ڤیدیۆیەکی لە ناو گرتووخانەی غوێران بڵاو کردەوە کە لە یەکێکیان چواری دیلی هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدایە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی رابردوو یەکشەممە رایگەیاند بوو: “ژمارەی کوژراوانی داعش بۆ ٧٧ کەس زیادیان کردووە و ژمارەکە ئەگەری زیادبوونی هەیە، چونکە زانیاری لەسەر کوژراوی دیکە و دەیان زیندانی کە چارەنووسیان نادیارە بەردەست نییە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی گرتووخانەی غوێران کوژراون تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ١٢٣ کەس، بە تەنیا ٢١ کەسیان شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە کوژراون”.

شەوی پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە رێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر گرتووخانەیەکی حەسەکە لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا، کە بە گرتووخانەی سناعە یان غوێران ناسراوە و ٥٠٠٠ چەکداری پێشووی داعشی تێدایە. هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزێکی زۆری لە دەوروبەری گرتووخانەکە بڵاوکردووەتەوە و پێکدادان بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *