زانیاری_سەربازی: دەستگەیشتنی ئێران بە گوللەی تەقێنەری ئاسمانی تۆپخانە

یەکشەممە 23 كانونی دووه‌م 2022 - 00:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=6179

یەکێک لەو دەستکەوتانەی کە لە ڕاهێنانی “پێغەمبەری مەزن١٧”ی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لەسەر لادرا، بەکارهێنانی گوللەی تەقێنەری ئاسمانی (Air Burst) بۆ بەرگری لە کەناراوەکان بوو کە کەمتر باسی لێوە کرا.

مێژووی بەکارهێنانی تۆپخانەی تەقێنەری ئاسمانی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی یەکەم کە بۆ مەبەستی کەوتنی قوربانی زیاتر لە ریزەکانی دوژمن بەکاردەهێنرا. لە تۆپخانەی هاوچەرخدا، بە دانانی فیوزێکی ئەلیکترۆنی توانای تەقێنەری ئاسمانی لە گوللەی تۆپخانەکان دابین دەکرێت.

کەواتە کاتێک توانایەکی لەم شێوەیە لە ڕاهێنانی سەربازی ئاشکرا دەکرێت بە مانای گەیشتنی ئێران بە تەکنەلۆژیای فیوزی ئەلیکترۆنی تۆپخانەیە.

لەم شێوازەدا بە هەڵسەنگاندنی کاتی گەیشتن بە ئامانج دوای ئاراستەکردنی گوللە، کارپێکەر فیوزەکە ڕێکدەخات و پاشان بە بارکردنی چەک و تەقاندنی، تایمری فیوز چالاک دەکرێت و دوای کاتی دیاریکراو فیوزەکە چالاک دەکرێت و تەقێنەرەکەی دەتەقێنێتەوە. تەقینەوەی تەقێنەرەکە دەبێتە هۆی تەقاندنەوەی دەرزی سەرەکی و گوللە بەر لەوەی بە زەوی بکەوێت، دەتەقێتەوە.

ئامانج لە بەکارهێنانی گوللەی تەقێنەری ئاسمانی تۆپخانە لە بەرگری کەناراوەکان، زیادکردنی کاریگەری بە تەقینەوە لە ئاسمانەوە و بڵاوبوونەوەی زیاتری پارچەکان دوای تەقینەوەیە تا بتوانرێت کاریگەری لەسەر ڕووبەری بەرفراوانتر هەبێت و بۆ زیانگەیاندن بە بەلەمی هێرشبەری سووک و مامناوەند بۆ کەناراوەکان کاریگەرە.

ڤیدیۆ: ڕاهێنانی سەربازی ئێران لە باشوری ئەو وڵاتە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *