ڤیدیۆ: مانۆڕی هاوبەشی دەریایی ئێران، ڕوسیا و چین دەستیپێکرد + وێنەکان

شەممە 22 كانونی دووه‌م 2022 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=6142

مانۆڕی هاوبەشی پشتێنی ئەمنی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی یەکەکانی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەش و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی چین و ڕوسیا بەیانی ڕۆژی رابردوو دەستیپێکرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی پشتێنی ئەمنی دەریایی ٢٠٢٢ دوای چەند کۆبوونەوەیەک، بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو بە ئامادەبوونی یەکەکانی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەش و سوپای پاسداران ئێران و وڵاتانی چین و ڕوسیا لە ناوچەی دەریایی زەریای هیند دەستیپێکرد.

گوتەبێژی مانۆڕەکە، مستەفا تاجەددینی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، رایگەیاند “مانۆڕی پشتێنی ئەمنی دەریایی ٢٠٢٢ لە رووبەرێکی ١٧ هەزار کیلۆمەتریدا لە باکوری زەریای هیندی، بەڕێوەدەچێت”.

مستەفا تاجەددینی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە مانۆرەکەدا، کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و یەکە ئاسمانییەکان لەگەڵ یەکەکانی مەلەوانی چین و ڕوسیا بەشدار دەبن و گوتی: “لە ئامانجە سەرەکییەکانی مانۆڕەکە؛ بەهێزکردنی ئاسایشی بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتیی، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری دەریایی، چەتەکانی دەریا و ئاڵوگۆڕی تەکنیکی و زانیارییە لە بوارەکانی گەڕان و رزگارکردندا”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *