رژێمی ئیسرائیل بە فەرمی دانی بە دەستێوەردانی سەربازی لە یەمەن دانا

پێنج شه‌ممه‌ 8 نیسان 21 - 22:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=609

هەواڵە تایبەتەکان: ڕۆژنامەی “ئیسرائیل تایمز” لە زاری بەرپرسێکی سوپای رژێمی ئیسرائیل باس لە کردنە ئامانجی پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن لەلایەن ئەو رژێمە کردەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: ڕۆژنامەی “ئیسرائیل تایمز” لە زاری بەرپرسێکی سوپای رژێمی ئیسرائیل باس لە کردنە ئامانجی پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن لەلایەن ئەو رژێمە کردەوە.

ڕۆژنامەی “ئیسرائیل تایمز” لەم دواییەدا لە راپۆرتێکدا بە گواستنەوە لە سەرچاوەیەک لە سوپای رژێمی ئیسرائیل نووسی: «فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەندین ئامانج لە یەمەن ئەنجام داوە و ئەم ئۆپەراسیۆنانە نیشانەی ئامادەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە یەمەن و عێراق و ئێرانە».

ئەم هەواڵە لەکاتێدا بڵاو کراوەتەوە کە هەندێک لە میدیاکانی دیکەی ئیسرائیلی لە رۆژانی رابردوو باس لە بڕیاری سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆ پەرەپێدان بە ئامادەبوونیان لە شەڕی یەمەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتوو کردبوونەوە.

میدیاییەکانی رژێمی ئیسرائیل لەکاتێکدا باس لە شەڕی یەمەن دەکەن کە بەرپرسانی ئەنسارۆڵڵا هەروەها لە رابردوو لە بەشداری فراوانی رژێمی ئیسرائیل لەو شەڕە دژ بە ئەوان هەواڵیان دا بوویەوە.

ئەوەی دیارە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل لە هێرش بردنە سەر کەشتی ئێرانی تا بۆردومان کردنی دیمەشق بێ پەیوەندی بەم هەواڵانەی ئێستای میدیاکانی ئیسرائیل نیە.
بەرەی خۆڕاگری (موقاوەمە) تا ئێستا وەڵامی هێرشەکانی ناوبەناوی رژێمی ئیسرائیل لە سوریا و لوبنان و عێراق و ئێستاش لە یەمەن ـیان نەداوەتەوە کە چەندین هۆکار بۆ بەم بابەتە باس دەکرێت.
هەڵبەتە ئەم بابەتە دەبێت لە پێش چاو وەربگیرێت کە مەیدانی یەمەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرەی خۆڕاگری و ئیسرائیل وەک ناوچەکانی دیکە نیە و ئەنسارۆڵڵا توانای هێرش بردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی هەیە کە وەک نموونە دەتوانین، کردنە ئامانجی کەشتیە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور و بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە ئێریترە و بنکەی ئیمارات لە جەزیرەی “سقطره” کە ئەفسەرانی ئیسرائیلی تێدایە، باسیان بکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .