هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسێکی کارمەندانی حکومەتی سوریا لە درعا

پێنج شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 22 - 00:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=6077

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر ڕێگای پاسێکی هەڵگری کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی درعا، دوازدە کەس برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای پاسێکی هەڵگری کارمەندانی دەروازەی سنووری نەسیب لە نزیک شاری سیدا لە رێگای گشتی دیمەشق – درعا تەقییەوە کە بە هۆیەوە ١٢ کارمەندی حکومەتی سوریا برینداربوون.
دوای ئامادەبوونی هێزەکانی سوپای سوریا لە شوێنی رووداوەکە، بۆمبێکی دیکە پێش تەقینەوەی لەلایەن یەکەی ئەندازیاریی سوپای سوریا پوچەڵ کرایەوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی پارێزگای درعا بە نێوەندگیری ڕوسیا و لە چوارچێوەی ئاشتەوایی نیشتمانی، ڕێکەوتنیان لەگەڵ سوپای سوریا کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا نائارامی و ترۆر دژ بە هێزەکانی سوپای سوریا و چەکدارانی پێشوو لەو پارێزگایە بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام