هەژاری و برسێتی میراتی ئەمریکا لە ئەفغانستان

دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی دووه‌م 2022 - 16:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=6029

ڕۆژنامەی ” صبح کابل ” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ناسەقامگیری و ئاڵۆزی ناوخۆیی، هەژاری و برسێتی، میراتی 20 ساڵ داگیرکاریی ئەمریکییەکانە لە ئەفغانستان و لە ئێستادا بە ملیۆننان کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە مەترسی مردنیان لە سەرە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 17 ی کانوونی دووەمی 2022، بڵاو بووەتەوە، لێکەوتەکانی داگیرکاریی ئەمریکای لە ئەفغانستان تاوتوێ کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سەرەڕای تێچوویەکی چەند ملیار دۆلاری لە ئەفغانستان، بەرهەمێکی بەدەر لە برسێتی، زیاتربوونی مادە هۆشبەرەکان، هەژاری و زیاتربوونی چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان نەبووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەمریکا سەرچاوەی سەرەکیی ئاڵۆزییەکان و هەژاری و برسێتییە لە ئەفغانستان و پاش دوو دەیە داگیرکاری بە بێ هیچ پلانێک لە ئەفغانستان هەڵهات، ئەمەش پێچەوانەی ئەو درووشمانە بوو کە بۆ خەڵک باسی دەکرد.

هاوکات، ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی ئەوەیکردووە کە زیاتر لە 22 ملیۆن کەس لە 36 ملیۆن دانیشتووانەکەی ئەفغانستان لە زستانی ئەمساڵ ڕوبەڕوی هەژاری و برسێتی بوونەتەوە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە لە پارێزگای قەندەهار لە باشوری ئەفغانستان کە ناوەندی سەرەکیی دەسەڵاتی گرووپی تاڵیبانە، 75 منداڵ بە هۆی نەبوونی خواردنی تەندرووست و برسێتییەوە گیانیان لە دەست داوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامیی ئەم ڕەوشە، گیانی یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانستان مەترسیی لە سەرە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *