بۆ جاری دووەم لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا؛ فڕۆکەی حەفتەر لە تەلئەبیب نیشتەوە

دووشەممە 17 كانونی دووه‌م 2022 - 12:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=6017

فڕۆکەی تایبەتی خەلیفە حەفتەر پاش وەستانێکی دیپلۆماسی لە قوبرس، لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن نیشتەوە و پاش دوو کاتژمێر بۆ قوبرس گەڕایەوە.

ڕێکخراوی پەخشی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، نیشتنەوەی فڕۆکەی تایبەتی خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیای لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەبیب پشتڕاست کردەوە.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ڕژێمی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکەی تایبەتی خەلیفە حەفتەر بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەفڕۆکەخانەی بن گوریۆن ماوەتەوە، بێ ئەوەی ئاماژەی بە شوێنی گەڕانەوەی فڕۆکەکە بکات.

ڕێکخراوەکە کە دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی ڕژێمی زایۆنیستیە، ئەوەشی دیاری نەکردووە کە کێ سەرنشینی فڕۆکەکە بووە و دیداری لەگەڵ کام بەرپرسی ئیسرائیلی کردووە و هەروەها ئاماژەی بە ئامانجی ئەو سەردانەشی نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە ئەمە دووەم جارە کە فڕۆکەی حەفتەر لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب دەنیشێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پەیامنێری سەربازیی کەناڵی فەرمی “کان”ی ڕژێمی زایۆنستی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەی تایبەتی خەلیفە حەفتەر پاش وەستانێکی دیپلۆماسی لە قوبرس، لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن نیشتووە و پاش دوو کاتژمێر بۆ قوبرس گەڕاوەتەوە.

جێگای تێبینیە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی موعەممەر قەزافی، حەفتەر لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی سوپای لیبیا لە شوباتی ٢٠١٤ فەرمانی ڕاگرتنی کارەکانی کۆنگرەی نیشتمانی (پەرلەمانی لیبیا لە تەرابلوس) و حکومەتی نوێی لیبیا لە تەرابلوسیان دەکرد. کەمێک دوای ڕووخانی ڕژێمی قەزافی، نزیکەی ١٥٠ ئەفسەر حەفتەریان بە فەرماندەی سوپای لیبیا ڕاگەیاند و لەڕاستیدا نیازی ئەوەیان هەبوو حکومەتی نوێ بخەنە بەردەم دیفاکتۆ (ئەمری واقیعە)وە بەڵام بەرپرسانی حکومەتی نوێ ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *