حەوت دامەزراوەی رژێمی زایۆنیستی کە ئێران دەتوانێت بکاتە ئامانج

یەکشەممە 16 كانونی دووه‌م 2022 - 20:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=5992

ماڵپەری The Cyber Shafarat–Treadstone ناوی حەوت دامەزراوەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەو رژێمە بۆ سەر ئێران، موشەکەکانی ئێران دەتوانن بکەنە ئامانج.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی The Cyber Shafarat–Treadstone بڵاویکردووەتەوە، موشەکەکانی ئێران توانای بە ئامانجگرتنی ئەم دامەزراوانەی ئیسرائیلیان هەیە:

١- دامەزراوەی ئەتۆمی دیمۆنا کە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆم و چەکی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.

٢- دامەزراوەی تیروش، کە یەکەم کۆگای کڵاوە ستڕاتیژیەکانی وەک کڵاوی ئەتۆمیە.

٣- دامەزراوەی عیبلۆن وەک دووەم کۆگای کڵاوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل.

٤- دامەزراوەی کفار زەخاریا (کفار زەکەریا) کە کۆگایەکی موشەکەکانی ئەتۆمییە.

٥- تاقیگەی توێژینەوە ئەتۆمییەکانی ناحال سوریک وەک سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە، دیزاین و بەرهەمهێنانی چەک.

٦- دامەزراوەی یودفات تایبەت بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

٧- دامەزراوەی ڕافائیل کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی چەکی ئەتۆمی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە چانسی سەرکەوتنی ئێران بە مووشەکی دێزفول و حاج قاسم بۆ سەر ئەم ناوەندانە لە سەدا ٨٥ زیاترە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *