هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 22 - 20:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=5879

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی هێرشی ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی.

چەند خولەکێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا بە سێ ڕۆکێتی ١٠٧ ملیمەتری کرایە ئامانج. باس لەوە دەکرێت هەوڵەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی C-RAM لە تێکشکاندنی ئەو ڕۆکێتانە بێ ئەنجام بووە.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە ٢٦مین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی – ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە دژی داگیرکەرانی ئەمەریکییە کە لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە تا ئێستا لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .