دوایین هەواڵەکان لە میحوەری شبوە و مأرب، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 22 - 09:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=5842

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێکدادانەکانی ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە و باشوری پارێزگای مأرب بەردەوامە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، بانگەشەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەبارەی کۆنترۆل کردنی ئیدارەی نەعمان لە باکوری پارێزگای ئەلبەیزا و هەروەها ئیدارەی حەریب لە باشوری پارێزگای مأرب دوورە لە راستییەوە. لەئێستادا پێکدادانەکان لە گوندەکانی ئەلهوش و هبشانە لە باکوری شارۆچکەی حەریب و بەرزاییەکانی ئەلحەمان لە باشوری شارۆچکەی بیحان بەردەوامە.

ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئەم ناوچانە زۆر بەرزە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٩٨ جار میحوەرەکانی پارێزگای شبوە و مأرب ـیان بۆردومان کردووە.

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەو ناوچانە ئەگەری ئەوە هەیە ئەنساروڵڵا لە ئیدارەی عەین لە پارێزگای شبوە و ئیدارەی حەریب لە باشوری پارێزگای مأرب بکشێتەوە. هەروەها بەپێچەوانەوە پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری کەمبوونەوەی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە ئەنساروڵڵا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو ناوچانە دەست پێ بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .