ناڕەزایەتی ئێران لە پارتی دیموکراتی کوردستان
چوارشەممە 12 كانونی دووهم 2022 - 00:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=5839
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیۆم لە سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە ڕاگەیاند کە ئێران لە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناڕازییە.
بەم پێیە، ئێران پەیامێکی ئاراستەی نوسینگەی بارزانی کردووە و ڕەخنەی لەو هەنگاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی ئەو حیزبە لە پەرلەمان و پشتگیری کردنیان لە گروپێکی شیعە لە بەرامبەر گروپێکی تری شیعە گرتووە.
بەغداد ئەلیۆم بە وتەی سەرچاوەکەی ڕایگەیاندووە کە بارزانی بەڵێنی بە ئێران دابوویەوە کە لەگەڵ هیچ گروپێکی شیعە دژایەتی گروپەکانی تر ناکات، بەڵکو داوای یەکڕیزی و یەکپارچەیی گروپە شیعەکان دەکات؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە هەنگاوی ئەم دواییەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتنەکەی پەرلەمان بە پێچەوانەی بەڵێنەکەی بووە و تارانی توڕە کرد.
لێدوانەکان