ئەنساروڵڵا حەوتەمین درۆنی وینگ لۆنگی هاوپەیمانی سعودیەی تێکشکاند

سێ شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 22 - 16:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=5830

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگ لۆنگ-ی سەر بە هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی عەین کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە، خستنە خوارەوە.

بە وتەی عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەر بە ئیماراتە و لە ١١ی کانوونی دووەمدا بە موشەکی زەمین بە هەوای ئەنساروڵڵا تێکشکاوە.
بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەمە حەوتەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وینگ لۆنگ١ یان ٢ (دروستکراوی چین) ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەندا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە خراوەتە خوارەوە.

وردەکاری تێکشکاندنی حەوت درۆنەکە بەم شێوەیە:

١- یەکەم درۆن سەر بە ئیمارات لە ناوچەی خولانی سەر بە پارێزگای سەنعا لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦
٢- دووەم درۆن سەر بە ئیمارات لە پارێزگای سەعدە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩
٣- سێیەم درۆن سەر بە عەرەبستانی سعودی لە ئیدارەی حیرانی سەر بە پارێزگای حەجە و لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
٤- چوارەم درۆن سەر بە سعودیە لە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١
٥- پێنجەمین درۆن سەر بە سعودیە لە ئیدارەی کەتاف کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١
٦- شەشەمین درۆن سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عیسلان کە دەکەوێتە پارێزگای شبوە و لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧- حەوتەمین درۆن سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عەینی ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .