هەنگاوێکی ئەمنی تاڵیبان لە کابوڵ

دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی دووه‌م 22 - 13:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=5811

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تاڵیبان بۆ دەسبەسەرکردنی چەند سەربازێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان، شەڕ و پێکدادانێکی قورسی لە کابوڵ ئەنجام دا.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، تاڵیبان هێرشی کردووەتە سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی حکومەتی پێشووی ئەو وڵاتە لە گەڕەکی خۆشحاڵ خان لە ناوچەی پێنجی شاری کابوڵ.

لەم پێکدادانەدا چەکی سووک و نیچمە قورس بەکارهاتووە کە بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

سەرچاوەکانی تاڵیبان ڕایانگەیاندووە کە لەو پێکدادانەدا دوو ڕفێنەر کوژراون. لەکاتێکدا بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە سەربازی تایبەتی ئاسایشی نیشتمانیی حکومەتی پێشوو لە ناوچەی ئابدەرێی پارێزگای پەنجشیر بوون.

لە پێکدادانێکی تردا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی کانوونی دووەم چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی تاڵیبان لە گەڕەکی بەرشنا لە ناوچەی دووەمی پارێزگای سەرپۆل کە بە هۆیەوە سێ کەس لە ئەندامانی تاڵیبان کوژراون و برینداربوون.
بەوتەی سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەم هێرشە بۆ سەر زیندانی ناوەندی پارێزگای سەرپۆل ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامدا ئەندامێکی تاڵیبان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هەرچەندە تا ئێستا، هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە هێرشەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .