زانیاری_سەربازی: موشەکی بەرگری ئاسمانی MIM-103C PAC-2

یەکشەممە 9 كانونی دووه‌م 2022 - 15:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=5760

موشەکی PAC-2 موشەکێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی یەک قۆناغی یە کە بە سوتەمەنی ڕەق کار دەکات و بۆ پێکانی موشەکی بالیستی، کروز و فڕۆکە لەلایەن کۆمپانیای ریتۆنەوە پەرەی پێ دراوە.

میکانیزمی پێکانی ئامانج لە موشەکی PAC-2 بە یارمەتی سەری جەنگی تەقینەوە بەهێز و بە فیوزێکی کارا چالاک دەکرێت. مووشەکە توانای ڕوبەڕوبوونەوەی ئامانجی بالیستی بە خێرایی +٤.٥ ئەوەندەی خێرایی دەنگی هەیە.

کەمترین بەرزی ئەم موشەکە لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا نزیکەی ٢.٥ کیلۆمەترە کە لە بەرامبەر موشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە بەرزایی نزمدا دەفڕن هیچ سوودێکی نیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لاوازییە ئەنساروڵڵای یەمەن بە تایبەتی سەرنجی خستووەتە سەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کروز لە دژی هاوپەیمانی سعودیە و توانیویەتی چەندەها جار ئامانجەکانی بپێکێت.

ڕێنیشاندەری مووشەکە لە ڕێگەی سیستەمی (Track Via Missile)ی موشەک ئەنجام دەدرێت. واتە مووشەکە بە یارمەتی فەرمانەکانی ڕاداری زەمینی نزیکی ئامانجەکە دەکرێت و پاشان دەچێتە قۆناغی وەرگرتنی شەپۆلەکانی ئامانجەکە.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی موشەکی PAC-2:
مەودا: +٩٠ کیلۆمەتر
درێژی: ٥/٨ مەتر
تیرەی موشەک: ٤٠ سانتیمەتر
کێشی موشەک: ٩٠٠ کیلۆگرام
کێشی سەری جەنگی : ٩٠ کیلۆگرام
زۆرترین بەرزی ڕوبەڕوبوونەوەکان: ٣٠ کیلۆمەتر
کەمترین بەرزی ڕوبەڕوبوونەوەکان: ٢.٥ کیلۆمەتر
زۆرترین خێرایی ڕوبەڕوبوونەوەکان: +٤.٥ ماخ
زۆرترین ژمارەی مووشەکی بارکراو بۆ هەر هاوێژەرێک: ٤ موشەک
دروستکراو: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *